به‌غدا-اه‌ع
سوها عه‌لى به‌گ وه‌زیرى په‌روه‌رده له‌گه‌ڵ حه‌مه‌د بن محه‌مه‌د ئال شێخ ودكتۆره نوره كه‌عبى وه‌زیرى رۆشنبیرى ئیمارات سێكته‌رى په‌روه‌رده وئاڵوگۆڕى شاره‌زاییه‌كانى تاوتوێ كرد
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى وه‌زیرى په‌روه‌رده له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه(اه‌ع)كه‌وتووه ئه‌مڕۆ شه‌ممه ،رایگه‌یاند"عه‌لى به‌گ له‌گه‌ڵ هه‌ردوو وه‌زیرى سعودیه وئیمارات له‌په‌راوێزى چله‌مین كۆنگره‌ى تایبه‌ت به‌رێكخراوى یونسكۆ كه‌له‌فه‌ڕه‌نسا به‌رێوه‌ده‌چێت تاوتوێ سێكته‌رى په‌روه‌رده وئاڵوگۆڕى شاره‌زاییه‌كان وگرنكترین پێشهاته‌كانى په‌روه‌رده وفێركارى جیهانى كرد بۆ ركابه‌رى كردنى جیهان له‌رووى په‌روه‌رده ورۆشنبیرى".
به‌یاننامه‌كه ئاماژه‌یشى به‌وه‌دا"وه‌زیرى په‌روه‌رده چاویشى به‌دكتۆر سه‌عه‌د مالك به‌رێوبه‌رى گشتى رێكخراوى ئیسلامى بۆ په‌روه‌رده ورۆشنبیرى وزانست كه‌وت"،به‌پێ به‌یاننامه‌كه دووپاتیكردۆته‌وه"عێراق له‌نێو ئه‌و وڵاتانه بوو یونسكۆى دامه‌زراند،له‌به‌ر ئه‌وه‌ى بڕواى به‌رۆڵى فێركارى ورۆشنبیرى وزانست هه‌بوو له‌به‌ره‌وپێشبردنى كۆمه‌ڵگا مرۆییه‌كان".