به‌غدا-اه‌ع
محه‌مه‌د عه‌لى حه‌كیم وه‌زیرى ده‌ره‌وه،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،له‌گه‌ڵ وه‌زیرى ده‌وڵه‌ت بۆ كاروبارى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانیا به‌ره‌وپێشبردنى په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵییه‌كانى نێوان هه‌ردوو وڵاتیان تاوتوێ كرد.
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه(اه‌ع)كه‌وتووه رایگه‌یاند"حه‌كیم چاوى به‌نیلز ئه‌نین وه‌زیرى ده‌وڵه‌تى ئه‌ڵمانیا بۆ كاروبارى ده‌ره‌وه كه‌وت له‌په‌راوێزى كۆبوونه‌وه‌یه‌كى كورتى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش كه‌له‌واشنتۆن ساز ده‌كرێت".
ئاماژه‌یشى به‌وه دا"له‌میان دیداره‌كه گرنگترین كه‌یسه‌كانى عێراق وئه‌ڵمانیا ورێكاره‌كانى به‌ره‌وپێشبردنى په‌یوه‌ندییه دوولایه‌نه‌كان تاوتوێ كراوه "..
به‌پێ به‌یاننامه‌كه حه‌كیم ستایشى "هه‌ڵوێستى ئه‌ڵمانیا كردووه له‌هاوكاریكردنى عێراق و،پاڵپشتى كردنى ره‌وه‌ندى عێراقى "،هیوایشى خواست "ئه‌ڵمانیا به‌شداربێت له‌دووباره ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى عێراق وكۆمپانیاكانى وه‌به‌رهێنانیش بچنه نێو بازاڕى عێراق"،ئاماژه‌یشى داوه "به‌غدا هه‌وڵى سوود وه‌رگرتن له‌شاره‌زاییه ئه‌ڵمانییه‌كان ده‌دات له‌سه‌رجه‌م بواره‌كاندا".
به‌یاننامه‌كه ئه‌وه‌یشى راگه‌یاند"هه‌ردوولا تیشكیان خستۆته سه‌ر ژماره‌یه‌ك كه‌یسى گرنگ له‌ناوچه‌كه وئاڵوگۆڕى دیدوبوچوونه‌كان له‌م باره‌یه‌وه ،ورێككه‌وتوون له‌سه‌ر ئه‌نجامدانى راوێژى سیاسی وهه‌ماهه‌نگى كردن بۆ پته‌وكردنى هاوكارى دوولایه‌نى".