اه‌ع گرنگترین هه‌مواره‌كانى یاساى خانه‌نیشنى بڵاوده‌كاته‌وه‌

ناوخۆ
  • 14-11-2019, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

    ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌"اه‌ع"گرنگترین هه‌مواره‌كانى ره‌شنووسى هه‌مواركردنه‌وه‌ى یاساى خانه‌نشینى یه‌كگرتوو بڵاوده‌كاته‌وه‌،ئه‌مه‌یش گرنگترین خاڵه‌كانێتى:
    -كه‌مكردنه‌وه‌ى ته‌مه‌نى خانه‌نشینى له‌63بۆ60ساڵ ودابین كردنى 203هه‌زار پله‌ى دامه‌زراندن بۆ ئه‌مساڵ و43هه‌زار بۆ ساڵى داهاتوو.
    -خاوه‌ن راژه‌ى كاتى ئه‌وانه‌ى كه‌ 15ساڵ خزمه‌تیان هه‌یه‌ مووچه‌ى خانه‌نشینى ده‌یانگرێته‌وه‌ ته‌نانه‌ت گه‌ر له‌سه‌ر راژه‌ى هه‌میشه‌یش دانه‌مه‌زرێن.
    -زیادكردنى مووچه‌ى خانه‌نشینى بۆ فه‌رمانبه‌رانى خانه‌نشینى به‌رێژه‌ى 100هه‌زار دینار مانگانه‌ .
    -كه‌مكردنه‌وه‌ى خزمه‌تى پێویست بۆ خه‌رج كردنى پاداشتى كۆتایی خزمه‌ت له‌30ساڵه‌وه‌ بۆ 25ساڵ.
    -ته‌رخانكردنى مووچه‌ى خانه‌نشینى بۆ ئه‌وه‌ كه‌سانه‌ى له‌كار دوورخراون یان ده‌ست له‌كاركێشاوه‌ته‌وه‌ یان گرێبه‌سته‌كه‌ى هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه‌ ئه‌گه‌ر هات خزمه‌تى كاراى هه‌بوو زیاتر له‌15ساڵ وته‌مه‌نى 45ساڵ بوو
    -خانه‌نشینى ئاره‌زوومه‌ندانه‌یه‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى خزمه‌تى 15ساڵیان هه‌یه‌ وته‌مه‌نیان 45ساڵه‌ له‌ده‌زگاكانى دارایی خۆیه‌تى.
    - هه‌ڵپه‌ساردنى ده‌سه‌ڵاتى سه‌رۆك وه‌زیران به‌درێژكردنه‌وه‌ى ته‌مه‌نى خانه‌نشینى.
    -یه‌كسانكردنى سه‌رجه‌م خانه‌نشینان پێش وپاش په‌سه‌ند كردنى یاساى خانه‌نشینى یه‌كگرتوو ژماره‌ 9ى ساڵى 2014.
    - رێگه‌نه‌دان به‌واژۆكردنى گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ خانه‌نیشان بۆ كرده‌وه‌ ده‌رفه‌تى دامه‌زراندنى نوێ.