به‌غدا-اه‌ع
عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه،له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانى نێرده‌ى یه‌كێتى ئه‌وروپا له‌عێراق تاوتوێى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان عێراق وئه‌وروپا وپته‌وكردنى به‌رژه‌وه‌ندییه هاوبه‌شه‌كان كرد له‌گه‌ڵ رێكاره‌كانى رێگاگرتن له‌گه‌ڕاندنه‌وه‌ى چه‌ته تیرۆرستییه‌كانى داعش ورۆڵى عێراق له‌ئه‌من وسه‌قامگیرى ناوچه‌كه.
نوسینگه‌ى سه‌رۆك وه‌زیران له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه(اه‌ع)كه‌وتووه ڕایگه‌یاند سه‌رۆك وه‌زیران "هه‌ڵوێستى حكومه‌تى روونكردۆته‌وه له‌رێزگرتن له‌مافى خۆپیشاندانى ئاشتیانه ،وپاراستنى خۆپیشانده‌ران وڕه‌وشى گشتى له‌گه‌ڵ ده‌ركردنى فه‌رمانى توند بۆ هێزه ئه‌منیه‌كان به‌وه‌ى هێزى توند به‌رامبه‌ر خۆپیشانده‌ران به‌كارنه‌هێنن له‌گه‌ڵ پێكهێنانى لیژنه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌ى ئیدارى له‌باره‌ى ئه‌و رووداوانه‌ى هاوته‌ریبى خۆپیشاندانه‌كان بوون وره‌وانه‌كردنى دۆسییه‌كه بۆ دادگا"، ئاماژه‌یشى به‌وه‌دا "حكومه‌ت هه‌ستاوه به‌ده‌رخستنى راستییه‌كان به‌رامبه‌ر گه‌ل وئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران وسه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان".
لاى خۆیانه‌وه ئه‌ندامانى نێرده‌ى یه‌كێتى ئه‌وروپا جه‌ختیان له"شانازى وڵاته‌كانیان كرد به‌پته‌وكردنى په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ عێراق ،وپاڵپشتى كردنى له‌رووبه‌رووبونه‌وه‌ى پاشماوه‌ى چه‌ته تیرۆرستییه‌كانى داعش،وكارى هاوبه‌ش بۆ پته‌وكردنى ئه‌منى وسه‌قامگیرى وئه‌زمونه دیموكراسییه‌كه‌ى"،وراوبۆچوونى خۆیانیش خسته‌ڕوو له‌باره‌ى خۆپیشاندانه‌كان وه‌كو مافێكى ڕه‌وا له‌ده‌ستوورى عێراق وپێوه‌ره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و،پێویستى به‌ده‌مه‌و هاتنى داواكارییه‌كانیان".