به‌غداد-اه‌ع
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه به‌شیر حه‌داد جێگرى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران جه‌ختى كرده‌وه له‌سه‌ر گرنگى دان به‌هه‌مواركردنه‌وه‌ى ده‌ستور به‌مه‌رجێك سه‌قامگیرى وڵات پارێزراو بێت.
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى به‌شیر حه‌داد له‌به‌یانامه‌یه‌كدا كه ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه(اه‌ع)كه‌وتووه روونى كرده‌وه"حه‌داد دواى چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ى سه‌رۆك ساڵح وسه‌رۆك بارزانى وكۆمه‌ڵێك له وه‌زیره‌كان وبه‌رپرسان ونوێنه‌رى لایه‌نه سیاسیه كوردیه‌كان له به‌غداى پایته‌خت،حه‌داد ئه‌م سه‌ردانه‌ى به‌گرنگ زانى بۆ پته‌و كردنى په‌یوه‌ندیه‌كانى نێوان به‌غداد و هه‌ولێر، حه‌داد ووتى په‌یامى ئه‌م سه‌ردانه ئه‌وه كه هه‌رێم گرنگى به بارودۆخى به‌غداد ده‌دات له‌هه‌موو روویه‌كه‌وه به‌تایبه‌ت له‌م ڕه‌وشه‌ى ئێستا هه‌روه‌ها ئاماده‌یه هاوكارى بكات بۆ چاره‌سه‌ركردنى سه‌رجه‌م كێشه‌كانى وڵات و په‌ڕینه‌وه له‌م قه‌یرانه هه‌رێمى كوردستان ئاماده پاڵپشتى پێویستى حكومه‌تى ناوه‌ندى بكات بۆ هه‌بوونى عێراقێكى جێگیر و سه‌قامگیر"،د.به‌شیر حه‌داد ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد"هه‌مواركردنه‌وه‌ى ده‌ستور ده‌بێت به‌شێوه‌یه‌ك بێت خزمه‌ت به‌سه‌رجه‌م گه‌لى عێراق بگه‌ێنێت و مافى هه‌مووان پارێزراوبێت هه‌روه‌ها ده‌بێت به‌رده‌وام بین له‌چاكسازى بۆ بونیاتنانى عێراقێكى گه‌ش و پرشنگدار بۆ سه‌رجه‌م عێراقیه‌كان".