بەغدا – ا ه ع وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆ ئەمرۆ سێ شەممە رایگەیاند هێزە ئەمنیەكان 15 تیرۆریستی توندڕەویان لە پرۆسەیەكی ئەمنیدا لەسەر سنوری عێراق – سوریا كوشت. لەوبارەیەوە عەمید سەعد مەعن لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە رایدەگەیەنێت مەفرەزەیەكی هەواڵگری پۆلیسی فیدڕاڵی لە ئاژانسی هەواڵگری لە بۆسەیەكدا توانیویەتی 15 تیرۆریستی توندڕەو لەسەر سنوری عێراق - سوریا بكوژن كە سەر بە داعش بوون. هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە توانیویشیانە دەست بەسەر چەندین پارچە چەك و پشتێنێكی بۆمبرێژكراودا بگرن.