به‌غداد-اه‌ع
به‌شیر حه‌داد جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مان ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه له‌گه‌ڵ ئه‌رشه‌د ساڵحى سه‌رۆكى به‌ره‌ى توركمانى تاوتوێى هه‌مواركردنى ده‌ستوریان كرد.
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى جێگرى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له‌به‌یانامه‌یه‌كدا كه ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه(اه‌ع) كه‌وتووه ڕایگه‌یاند"حه‌داد پێشوازى كرد له ئه‌رشه‌د ساڵحى سه‌رۆكى به‌ره‌ى توركمانى و به‌شێك له‌په‌رله‌مانتارانى به‌ره‌ى توركمانى ، هه‌ردوولا وتوێژیان كرد له‌باره‌ى چه‌ندین پرس گرنگترینیان كارى لیژنه‌ى په‌رله‌مانى تایبه‌ت به هه‌موارى ده‌ستور وگفتوگۆى سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسیه‌كان له باره‌ى ئه‌م پرسه‌وه و سوود وه‌رگرتن له ڕا و بۆچوونى پسۆران لو بوارى یاساكان ونوسینى ده‌ستور و نوێنه‌رى یه‌كێتیه‌كان و سه‌ندیكاكان و فه‌رمانگه و ڕێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نى".
له به‌یانامه‌كه‌دا هاتووه"حه‌داد جه‌ختى كرده‌وه له‌سه‌ر ڕێكاره‌كانى هه‌مواركردنه‌وه‌ى ده‌ستور به‌شێوه‌یه‌ك كه ئازادى ودیموكراسى له وڵات‌دا زیاتر بێت ومافى مرۆڤ زامن بێت ودادپه‌روه‌رى به‌رقه‌رار بێت له‌نێوان سه‌رجه‌م گه‌لانى عێراق،حه‌داد ووتیشى توركمان به‌شێكى گرنگى ئه‌م وڵاته‌ن ".
له‌لاى خۆیانه‌وه په‌رله‌مانتارانى توركمان "جه‌ختیان له‌سه‌ر هه‌موارى ده‌ستور كرده‌وه به‌مه‌رجێك خزمه‌ت به‌سه‌رجه‌م گه‌لى عێراق بگه‌ێنێت".