به‌رهه‌مه‌ نه‌وتیه‌كان مانگانه‌ 50 لیتر نه‌وتى سپى بۆ خێزانه‌ ئاواره‌كان دابین ده‌كات

ناوخۆ
  • 12-11-2019, 00:00
  • +A -A

    بەغدا-اەع
    وەزارەتی نەوت،ئەمڕۆ سێشەممە، ڕایگەیاند بڕی 50 لیتری نەوتی سپی مانگانە بۆ خێزانە ئاوارەکان تەرخانکراوە. وەزارەتەکە لەبەیاننامەیەکدا کەکۆپیەکی دەستی ئاژانسی ھەواڵی عێراقیە (اەع)کەوتووە باسی لەوە کرد"کۆمپانیای دابەشکردنی بەرھەمە نەوتییەکان بەشە مانگانەی نەوتی سپی بەبێ بەرامبەر بۆ خێزانە ئاوارەکانی کەمپەکانی پارێزگاکانی نەینەوا وکەرکووک لەگەڵ کەمپەکانی پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان تەرخانکردووە بەمەبەستی ئاسانکردنی ئاستەنگییەکانی ژیان ودابینکردنی خزمەتگوزارییەکان وڕەچاوکردنی ڕەوشی مڕۆیی لەگەڵ ھاتنی وەرزی زستان
     
    بەیاننامەکە ئەوەیشی خستەڕوو "بەشە نەوتی سپی کەبۆ ئاوارەکان تەرخانکراوە بەڕێژەی(200)لیتر بۆ ھەر خێزانێکی ئاوارە بەبێ بەرامبەر بەشێوەی(50)لیتر مانگانە کەپارەکەی لەلایەن لیژنەی باڵای فریاگوزاری دەدرێت،ئاماژەیشی بەوەدا"ئەم ڕێژانە لەلایەن لیژنە ھاوبەشەکانی کارمەندانی لقەکانی دابەشکردن وپشکێنەرانی سەر بەکۆمپانیاکە لەپارێزگاکان دابەش دەکرێت".