سەرۆك كۆمار پێوازی لە باڵیۆزی ئەمریكا دەكات

  • 2-01-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغدا ا ه ع فوئاد مەعسوم سەرۆك كۆمار، ئەمرۆ سێ شەممە لەگەڵ دۆگلاس سیلیمان باڵۆزی ئەمریكا لە عێراق تاوتوێی گۆڕانكارییە سیاسیەكانی عێراقی كرد. لە بەیاننامەیەكدا سەرۆكایەتی كۆمار، كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە ( ا ه ع) كەوەتوە، رایدەگەیەنێت فوئاد مەعسوم لە كۆشكی ئاشتی لە بەغدا پێشوازیكرد لە باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق و سەرەتا پیرۆزبایی هاتنی ساڵی نتوێیان لە یەكتر كرد و خوازیاربوون پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا پێشكەوتنی زیاتر بەخۆوە ببینێت. هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە لە دیدارەكەدا تاوتوێی چەندین پرسی تایەبەت بە گۆڕانكاریە سیاسیەكانی عێراق كرا و تەئكید لەسەر گرنگی پەلەكردن لە دەستپێكردنی گفتوگۆی جدی بۆ چارەسەركردنی تەواوی كێشەكانی نێوان حكومەتی فیدڕاڵی و هەرێمی كوردستان بە پێی دەستور كرا.