نوسینگه‌ى سه‌رۆك وه‌زیران رێوشوێنه‌ چاكسازیه‌ جێ به‌جێ كراوه‌كان له‌ زیقار بۆ اه‌ع روون ده‌كاته‌وه‌

  • 10-11-2019, 00:00
  • +A -A

    به‌غداد-اه‌ع
     
    د.عاصفه‌ موسى وته‌بێژى فه‌رمى نوسینگه‌ى سه‌رۆك وه‌زیران جه‌ختى كرده‌وه‌ كه‌ سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و پارێزگاكان به‌ جدى كار ده‌كه‌ن بۆ جێ به‌جێ كردنى به‌رنامه‌ چاكسازیه‌كه‌ى سه‌رۆك وه‌زیران،سه‌ربارى ئه‌و بڕیارانه‌ى به‌رنامه‌حكومیه‌كه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى كه‌ له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه‌ ده‌نگى له‌سه‌ر دراوه‌.
    موسى به‌ئاچانسى هه‌واڵى عێراقیه‌ى (اه‌ع) ڕاگه‌یاند:"عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیران به‌شێوه‌یه‌كى ڕاسته‌وخۆ سه‌رپه‌رشتى جێ به‌جێ كردنى كۆمه‌ڵه‌چاكسازیه‌كان ده‌كات"
     
    موسى ئاماژه‌ى به‌وه‌ كرد"پارێزگاى زیقار 2297 پله‌ى وه‌زیفى بۆ وانه‌بێژانى نه‌هێشتنى خوێنده‌وارى زیادكردووه‌ له‌ به‌رێوبه‌رایه‌تى په‌روه‌رده‌ى زیقار به‌جیاوازى پسپۆره‌كان دابه‌ش ده‌كرێت به‌سه‌ر خۆێندنگاكانى پارێزگاكه‌، هه‌روه‌ها 8731 پله‌ى وه‌زیفى دیكه‌ى بۆ په‌روه‌رده‌ى زیقار دابین كردووه‌ كێبڕكێى له‌سه‌ر ده‌كرێت له‌لایه‌ن ده‌رچوانه‌وه‌".
     
    له‌باره‌ى جێ به‌جێ كردنى بڕیاره‌چاكسازیه‌كانى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران موسى روونى كرده‌وه‌"پارێزگاى زیقار له‌ماوه‌ى چه‌ند ڕۆژى داهاتوو تیرۆپشك ده‌كرێت بۆ هه‌زار پله‌ى وه‌زیفى به‌شێوه‌ى گرێبه‌ست له‌فه‌رمانگه‌ى كارباى زیقار به‌ جیاوازى پسپۆره‌كان"،هه‌روه‌ها "فه‌رمانگه‌ى كاروكاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى له‌ زیقار له‌ میان جوڵه‌ى میلاك 82 گه‌نجى له‌و فه‌رمانگه‌یه‌ دامه‌زراندووه‌".
     
    له‌باره‌ى كه‌یسى زه‌ویه‌كانه‌وه‌ وته‌بێژى فه‌رمى نوسینگه‌ى سه‌رۆك وه‌زیران ڕایگه‌یاند:له‌باره‌ى نه‌هێشتنى كێشه‌ى نیشته‌جێ بوون وكه‌مكردنه‌وه‌ى بارگرانى له‌سه‌ر شانى هاوڵاتیان وجێ به‌جێ كردنى داواكارى خۆپیشانده‌ران،پارێزگاى زیقار فۆرمێكى ئه‌لیكترۆنى دابین كردووه‌ بۆ ناونوسینى ئه‌و كه‌سانه‌ى له‌داتاى چاودێرى كۆمه‌ڵایه‌تى و خاوه‌ن پێداویستیه‌تایبه‌ته‌كان بۆ وه‌رگرتنى زه‌وى ،له‌قۆناغى یه‌كه‌م 10 هه‌زار پارچه‌ زه‌وى له‌ زیقار دابین كراوه‌ له‌ سه‌نته‌رى پارێزگاكه‌ و 15 هه‌زار پارچه‌ زه‌وى دیكه‌ له‌قه‌زا و ناحیه‌كان بۆ ئه‌وه‌ى به‌سه‌ر هاولاتیان دابه‌ش بكرێت".