به‌غدا-اه‌ع
عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌وته‌یه‌كى دواى كۆبوونه‌وه‌یه‌كى له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران وپارێزگاره‌كان ،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه رایگه‌یاند خۆپیشاندانه‌كان كه‌له‌سه‌ره‌تاى تشرینى یه‌كه‌م ده‌ستى پێكرد دروسته وتیشكى خسته سه‌ر هه‌ڵه كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كان له‌ساڵى 2003ه‌وه تاوه‌كو ئێستا.
سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌وته‌كه‌ى كه(اه‌ع)چاودێرى كردووه ڕایگه‌یاند"زۆربه‌ى هه‌ڵه ئابوورى وسیاسی وكۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌شێوازى ڕاست وریشه‌یی چاره‌سه‌ر نه‌كراوه"،ئاماژه‌یشى به‌وه دا "زۆربه‌ى وڵاتان هه‌مواركردنه‌وه‌ى ده‌ستورى ئه‌نجام ده‌ده‌ن به‌پێ پێداویستییه‌كانى قۆناغه‌كه وهه‌روه‌ها هه‌مواركردنه‌وه‌ى ده‌ستورى ڕه‌نگه بگاته گۆڕینى سروشتى سیسته‌مى سیاسی وگۆڕینى ته‌واوى یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كان".
رایشیگه‌یاند"ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران هه‌مواكردنه‌وه‌یه‌كى بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكان پێشكه‌ش كردووه به‌مه‌به‌ستى دادگه‌رانه‌ى سه‌ربه‌خۆكان"،جه‌ختیشى له‌پێویستى ئاڕاسته كردن به‌ره‌و به‌جێ گه‌یاندنى داواكارییه ره‌واكان له‌رووى سیاسی وئابورى وخزمه‌تگوزارى"،ئاماژه‌یشى دا"هه‌ندێ كه‌س خۆپیشاندانه‌كانى وه‌ك قه‌ڵغانێكى مرۆیی به‌كارهێناوه به‌مه‌به‌ستى دروستكردنى پشێوى وسوتاندنى ماڵ وكرده‌وه‌ى تێكده‌رانه نابێت به‌سه‌ر مافى خۆپیشاندانى ئاشتیانه هه‌ژمار بكرێت ،وبانگێهشت كردن بۆ بایكۆت كردنى خوێندن كارێكى نادروسته ،ونابێت مافى فێربوون په‌ككى بخرێت وبنابێت كه‌رته‌كانى فێركارى وته‌ندروستى له‌هه‌ر باردۆخیك په‌كبخرێت".
عه‌بدولمه‌هدى وتیشى"رێكارى زۆر هه‌یه بۆ راده‌ڕبڕین به‌بێ وه‌ستاندنى ژیان ،وپه‌ككخستنى كه‌رتى نه‌وت زیانی گه‌وره به‌وڵات وهاوڵاتیان ده‌گه‌یه‌نێت ،ونابێت جارێكى تر په‌نا به‌رینه به‌ر قه‌رزكردن له‌كاتى په‌ككخستنى كه‌رتى نه‌وت ،وعێراقیش پابه‌نده به‌پێدانه‌وه‌ى قه‌رزه‌كانى بۆ ده‌ره‌وه به‌پێ واده زه‌مه‌نییه‌كان ونابێت پێشێلى بكات"
دووپاتیشیكرده‌وه"چاكسازى ده‌سته‌به‌ر نابێت به‌بێ كاراكردنه‌وه‌ى كه‌رته‌كانى ئابوورى وپرۆژه زیندووه‌كان".
ئاماژه‌یشى به‌وه دا "هه‌ندێك له‌تێكده‌ران جلى سه‌ربازیان له‌به‌ركردووه بۆ هاندانى هێزه ئه‌منییه‌كان به‌ره‌و پێكدادان،وهه‌روه‌ها ناتوانرێت ئاسایش وپاراستنى هاوڵاتیان بسه‌پێنرێت به‌بێ جیاوازیكردن نێوان خۆپیشانده‌ران وتێكده‌ران".
سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌وته‌كه‌یه‌دا رونیشیكرده‌وه"ده‌بێت یاساى بوودجه‌ى 2020 به‌خێرایی جێ به‌جێ بكرێت بۆ رێگاگرتن له‌په‌ككخستنى داهاته‌كانى كه‌رته كاراكان ،وجێهێشتنى وڵات به‌بێ ئیداره‌ى ڕاسته‌وخۆ وڵات به‌ئاقارێكى مه‌ترسیدار ده‌بات ،وچه‌ند میكانزمێك هه‌یه بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى حكومه‌ت وراده‌ستكردنى له‌ماوه‌ى چه‌ند كاژێرێك له‌رێگاى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانه‌وه".
له‌به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا وتى"داواكارى هه‌یه به‌گۆڕینى ده‌ستوور وگۆڕینى كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌مه‌یش به‌بێ بوونى حكومه‌ت نابێت ،وپه‌نا بردن بۆ ده‌ستوور ورێكاره یاساییه‌كان باشتره له‌وه‌ى به‌ره‌و ئاقارێكى نادیار بچین".