هه‌ولێر-اه‌ع
ئەمڕۆ سێشەممە له هه‌ولێر کۆبوونەوەیەکی فراوان لە نێوان هەرسێ سەرۆکایەتیەکەی هەرێم و به‌رهه‌م ساڵح سەرۆک کۆماری عیراق و سەرکردەی هێز و لایەنە سیاسیەکانی هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو ،بۆ باسكردن له باره‌ى دوایین پێشهاتە سیاسیەکان هه‌رێم به‌تایبه‌تى و عێراق به‌گشتى.
جێی ئاماژه پێ كردنه ئه‌م كۆبونه‌وه‌یه دواى کۆبوونەوەی هەرسێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێمی کوردستان ئه‌نجامدرا ، له كۆبونه‌وه‌كه‌دا هه‌مووان كۆك بوون له‌سه‌ر ئەوەی به‌وردی چاودێری به‌رژوه‌ندییه‌كانی گه‌لانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان بکەن، له‌باره‌ى ڕه‌وشى عێراقه‌وه سه‌رۆك به‌رهه‌م چه‌ند به‌رچاورونیه‌كى بۆ لایه‌نه سیاسیه كوردیه‌كان خسته‌ڕوو ئه‌وه‌ش هه‌مواركردنه‌وه‌ى ده‌ستور و یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كانه له‌گه‌ڵ جێ به‌جێ كردنى مافه ڕه‌واكانى خۆپیشانده‌ران.
جێى ئاماژه‌پێ كردنه به‌شداربووانى كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ داوا ره‌واكانى خه‌ڵكى عێراقن و پشتیوانن كه حكومه‌تى عێراق رێكاره پێویسته‌كان بۆ چاكسازى و به‌ده‌نگه‌وه‌هاتنى داخوازییه ره‌واكانیان بگرێته‌به‌ر.
دواى كۆبونه‌وه‌كه سه‌رۆكى هه‌رێم كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانى ئه‌نجامدا و چه‌ندین خاڵى گرنگى باس كرد:"پشتگیری داوای رەوای خۆپیشاندەران دەکەین و هەر هەنگاوێک عێراق بەرەو چاکسازی ببات، پشتگیری لێ دەکەین لەهەمانکاتدا ئێمە خۆشحاڵ نین بە تێکچوونی دۆخی عێراق".
له‌باره‌ى هه‌موار كردنه‌وه‌ى ده‌ستوریشه‌وه بارزانى ڕایگه‌یاند:"دەبێ هەر هەنگاوێک بۆ هەموارکردنەوەی دەستوور بێت بە کۆدەنگی بێت و هه‌موار كردنه‌وه‌ى ده‌ستور ده‌بێت له‌كه‌ش وهه‌وایه‌كى گونجاو ئه‌نجام بدرێت".