بەغدا – ا ه ع ئەنجومەنی وەزیران تیمێكی نیشتمانی بۆ جەبەجێكردنی بریاری ئەنجومەنی ئاسایش ژمارە ( 1325) تایبەت بە ژنان و ئاسایش و ئاشتی بەسەرۆكایەتی ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیران پێكهێنا. لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، ئەمینداری گشتی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران رایدەگەیەنێت ئەو تیمە نیشتمانییە سەرپەرشتی پەسەندكردنی سیاسەت و پلان و پرۆگرام و پێشنیارەكان دەكات بۆ جێبەجێكردنی پابەندییەكانی عێراق بەپێی برارەكەی ئەنجومەنی ئاسایش ژمارە (1325) و ئامادەكردنی ریپۆرتی نێودەوڵەتی لەوبارەیەوە و دیاریكردنی بودجە و میكانیزمی جێبەجێكردنی، هەروەها ئەو تیمە نیشتمانییە رادەسپێردرێت بۆ پێكهێنانی ژورێكی عەمەلیات بۆ دانانی پلانی پێویست بۆ جێبەجێكردنی بریاری (1325) لە نوسینگەی وەزری دەوڵەت بۆ كاروباری ژنان و راستەوخۆ پەوەندی بە ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیرانەوە دەبێت.