به‌غدا-اه‌ع
سەرۆک کۆمار د. بەرھەم ساڵح ئەمڕۆ دوو شەممە لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازیکرد لە سەرۆکی ڕەوتی حیکمە عەمار حەکیم.
به‌پێ راگه‌یه‌ندراوێكى سه‌رۆكایه‌تى كۆمار كه‌ده‌ستى (اه‌ع)كه‌وتووه"لە میانی دیدارەکەدا باس لەجێ بەجێکردنی داواکارییە ڕەواکانی خۆپیشاندەرانی ھێمنانە و گرنگی چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری لە وڵات و پارێزگاری لە موڵکی گشتی و تایبەت کرا".
ھەروەھا دووپاتی پەلەکردن لە جێ بەجێکردنی ھەنگاوەکانی پرۆسەی چاکسازی سیاسی و ئابووری و فەراھەمکردنی ژیانێکی باشتر بۆ ھاووڵایتان کرایەوە.