به‌غدا-اه‌ع
عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه،له‌گه‌ڵ شاندێكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى ئه‌مریكا به‌سه‌رۆكایه‌تى ئاده‌م سمێس سه‌رۆكى لیژنه‌ى هێزه چه‌كداره‌كانى ئه‌نجومه‌نه‌كه په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌ردوو وڵات وپاكێجى چاكسازییه‌كان كه‌حكومه‌ت پێشكه‌شى كردووه بۆ جێ به‌جێ كردنى داواكارى خۆپیشانده‌ران تاوتوێ كرد.
نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى سه‌رۆك وه‌زیران له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ده‌ستى (اه‌ع)كه‌وتووه رایگه‌یاند "له‌میان دیداره‌كه تاوتوێ په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌ردوو وڵات كراوه له‌گه‌ڵ رێكاره‌كانى پته‌وكردنى هاوكارى دووقۆڵى و،پاڵپشتى كردنى پلان ورێوشوێنهكانى چاكسازى كه‌له‌لایه‌ن حكومه‌تى عێراقیه‌وه گیراوه‌ته به‌ر".
سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران دووپاتیكردۆته‌وه "عێراق ده‌یه‌وێت باشترین په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان وده‌وروبه‌رى عه‌ره‌بى وهه‌رێمى هه‌بێت و،حكومه‌ت سووره له‌پرۆسه‌ى چاكسازى له‌سه‌ره‌تاى پێكهێنیاوه وبهردهوامیشه له‌جێ به‌جى كردنى پلان ورێوشوێنهكانى چاكسازى"،ئاماژه‌یشى به‌وه‌دا "حكومه‌ت كۆمه‌ڵێك پرۆژه یاساى پێشكه‌ش كردووه كهداخوازییهكانى گه‌لى عێراق ده‌ستبه‌ر ده‌كات له‌ژیانێكى سه‌ربڵند له‌گه‌ڵ هه‌وڵى به‌رده‌وام بۆ زیادكردنى ده‌رفه‌تى كار وراكێشانى وه‌به‌رهێنان ودابین كردنى كه‌ش وهه‌وایه‌كى ئارام وسه‌قامگیرى یارمه‌تیده‌ر بێت بۆ به‌ره‌وپێشبردنى ئاوه‌دانكردنه‌وه وبنیاتنانه‌وه وكارخستنى گه‌نجان".
له‌لاى خۆیه‌وه سه‌رۆكى شاندى ئه‌مریكى دووپاتیكرده‌وه" به‌رده‌وامى هاوكارى نێوان هه‌ردوو وڵات له‌هه‌موو بواره‌كاندا به‌تایبه‌ت به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر وهه‌ماهه‌نگى كردن له‌گه‌ڵ حكومه‌تى عێراقى له‌باره‌ى هاوكارى سه‌ربازى".
ئاماژه‌یشیان به‌وه دا "پاڵپشتى حكومه‌تى عێراق ورێوشوێنه چاكسازییه‌كانى وجێ به‌جێ كردنى ئه‌ركى ده‌ستوورى ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌ركى له‌جێ به‌جێ كردنى داوا ره‌واكانى رۆڵه‌كانى گه‌لى عێراقى له‌سه‌ر رۆشنایی مافى خۆپیشاندانى ئاشتیانه".