ههولێر-اهع
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرپەرشتی کۆبوونەوەی لیژنەی ئامادەکردنی پڕۆژەیاسای چاکسازی دەکات.
ئەمڕۆ یەکشەممە مەسروور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران سەرپەرشتی کۆبوونەوەی لیژنەی ئامادەکردنی پڕۆژەیاسای چاکسازی کرد.
بەگوێرەی راگەیێندراوی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی ڕێكاره گشتییەکانی یاساکە و تایبەتمەندییە یاسایی و کارگێڕییەکەی کرا و جەخت لەوە کرایەوە کە پێویستە پەلەبکرێت لە ئامادەکردنی پڕۆژەیاسای چاکسازی وەکو یەکێک لە کارە لەپێشینەکانی کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەریمی کوردستان و ناردنی بۆ پەرلەمانی کوردستان بۆ ئهوهى بهزووترین كات پەسندبكرێت.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان جهختى لهوهكردهوه چاکسازی پرۆسەیەکی گرنگە و پێویستە بە زووترین کات پڕۆژەیاساکە ئامادەبکرێت و ئاراستەی پەرلەمانی کوردستان بکرێت ولهدرێژهى قسهكانیدا بارزانى وتى:" چاکسازی دەبێت دادپەروەری تێدابێت و نابێت هیچ کەسێکی شایستە مافی بفەوتێت، بەڵام لە هەمانکاتدا رێگرى لە کاری نایاسایی و ناڕەوا بگیردرێت".
لیژنەی ئامادەکردنەوەی پڕۆژەیاسای چاکسازی وەکو بە شێکی گرنگی هێڵە گشتیەکانی کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران و بە سەرۆکایەتی وەزیری داد پێکهێنراوە.