به‌غداد-اه‌ع
محه‌مه‌د حه‌لبوسى سه‌رۆكى په‌رله‌مان ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له‌گه‌ڵ شاندى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانى تاوتوێى هه‌مواركردنى ده‌ستوریان كرد ،جه‌ختیان كرده‌وه كه هه‌مواركردنى ده‌ستور جێی ڕه‌زامه‌ندى سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانى گه‌لى عێراق بێت.
له به‌یانامه‌ى نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى حه‌لبوسى كه ده‌ست (اه‌ع) كه‌وتووه ئاماژه‌ى به‌وه كرد"سه‌رۆكىئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران پێشوازى له شاندى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانى به سه‌رۆكایه‌تى هۆشیار زێبارى كرد"، له دیداره‌كه‌دا باس له دواین پێشهاته سیاسى و ئه‌منیه‌كانى وڵات كرا".
له به‌یانامه‌كه‌دا هاتووه"له‌و دیداره تاوتوێى داواكاریه ڕه‌واكانى خۆپیشانده‌ران كرا ، خێرا جێ به‌جێ كردنى داواكارى خۆپیشانده‌ران له میان به‌رنامه‌یه‌كى چاكسازى حكومى ،هه‌روه‌ها گفتوگۆى هه‌مواركردنى بڕگه‌كانى ده‌ستور كرا به شێوازێك ببێته جێی ڕه‌زامه‌ندنى سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانى گه‌لى عێراق".