دەستپاکی:وردەکاری بڕیاری دەستگیرکردنی پارێزگاری پێشووی دیوانیە دەخاتەڕوو

ناوخۆ
  • 3-11-2019, 00:00
  • +A -A

    بەغدا-اەع
    دەستەی دەستپاکی ئەمڕۆ یەکشەممە وردەکاری بڕیاری دەستگیرکردنی پارێزگاری پێشووی دیوانیە خستەڕوو.
    دەستەی دەستپاکی لەبەیاننامەیەکدا کەکۆپیەکی دەستی ئاژانسی ھەواڵی عێراقیە(اەع)کەوتووە ڕایگەیاند"فەرمانگەی لێکۆڵینەوەکانی دەستەکە وردەکاری بڕیاری دادگای لێکۆڵینەوەی دیوانیە خستۆتە ڕوو کەتایبەتە بەپێداچوونەوەی کەیسەکانی دەستپاکی لەکەیسی لێکۆڵینەوە کراو وگەڵاڵە کردنی بۆ دادگا".
    بەیاننامەکە ڕوونیشیکردۆتەوە "تۆمەتبارەکە زیانی گەیاندووە بەسامانی گشتی،لەڕێگای ئەنجامدانی گرێبەستی تەندەرێک بۆ دروستکردنی کۆمەڵگەیەکی پزیشکی لەناوەندی شارەکە بەپارەیەکی كەم"،ئاماژەیشی بەوەدا"بەپێ ڕاپۆرتی شارەزایان بەھای زیان گەیاندنەکە بەسامانی گشتی نزیکەی دوو ملیار دینارە ،چونکە بەھای کرێی ساڵانەی بۆ ڕووبەری زەوییەکە  کە١١دۆنمە وتەرخانکراوە بۆ پرۆژەکە ٣٥ملیۆن دینارە".
    ئەوەیشی ڕاگەیاند"تۆمەتبار بەپشت بەستن بەبنەماکانی ماددەی ٣٤٠ لەیاسای سزادانی عێراقی بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ دەرکراوە لەڕێگەی یاداشتننامەی دادوەری کەدژی دەرکراوە".