بهغداد-اهع
لە میانی دیدارەکەدا سەرۆک بەرھەم لەرێگەی دیالۆگێكی راشكا و كراوەدا گوێی گرت بۆ بیرو بۆچونی ئامادەبووان لەبارەی ناڕەزایەتی و داواكاری و چۆنیەتی كاركردن بۆ ئەوەی ئەو دۆخەی كە بەغدا و پارێزگاكانی تری پیادا تێپەڕ دەبێت ببێتە كلیلی چاكسازی راستەقینە و ریشەیی بۆ پرۆسەی سیاسی و سیستەمی حوكمڕانی لە وڵاتدا.
له بهیانامهیهكى نوسینگهى ڕاگهیاندنى سهرۆكایهتى كۆمار كه كۆپیهكى دهستى ئاژانسى ههواڵ عێراقیه(اهع) كهوتووه" سەرۆك بەرھەم جەختیكردەوە لە ئێستادا كاری جددی لە سەرۆكایەتی كۆمار بەڕێوەدەچێت بە ئاڕاستەی ئامادەكردنی پرۆژەی یاسایی نوێی هەڵبژاردنەكان و لەماوەی تەنیا هەفتەیەكدا تەواو دەكرێت و پێشكەشی ئەنجومەنی نوێنەران دەكرێت، ھاوکات لە پرۆژەی یاسای نوێی هەڵبژاردندا هاتووە كە گرەنتی رێزگرتن لە بۆچونی دەنگدەران دەكرێت و دادپەروەریش لە كێ بەركێدا مسۆرگەر دەکات لە پێناو گەیشتن بە ئەنجومەنی نوێنەران، ھەروەھا سەرۆک کۆمار ئاشكراشی كرد گۆرینی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان بە كۆمسیۆنێكی تر لەسەر بنەمای پیشەیی و دڵسۆزی دەبێت و دوور دەبێت لە هەر جۆرە جیاكارییەك و لایەنگیری حزبی.
ساڵح ئهوهشى رایگەیاند:"شێوازی ئاشتیانەی خۆپیشاندانەكان كە بەهای نیشتمانی راستەقینە و سوربوونی گەلی عێراق دەسەلمێنێ بۆ راستكردنەوەی پرۆسەی سیاسی كە یارمەتیدەر دەبێت لە كاری زیاتر و جددی، هەروەها عێراق و سیستەمە حوكمڕانیەكەی لە چوارچێوەی دیموکراسی ئاشتیانە و رەخساندنی هەلومەرجی گونجاو بۆ قەڵاچۆكردنی گەندەڵی و كاركردن بۆ بنیادنانی دەوڵەت و بەرەوپێش بردنی".