هه‌ولێر-اه‌ع
وه‌زاره‌تی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسانی کوردستان له داهاتویەكی نزیكدا رێكکه‌تننامه‌یه‌ك واژۆ ده‌كه‌ن، نه‌قیبی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسان رایده‌گه‌یه‌نێت، نابێت ئه‌و كه‌سانه‌ی تاوان له دژی رۆشنامه‌نوسان ئه‌نجام ده‌ده‌ن رزگاریان ببێت.
ئه‌مڕۆ له شاری هه‌ولێر كۆنفرانسێك له ژێر دروشمی "نا بۆ ده‌ربازبون له تاوانه‌كانی دژ به رۆنامه‌نوسان" به‌ڕێوه‌چو.
ئازاد حه‌مه‌ده‌مین، نه‌قیبی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسانی كوردستان لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەنوسان رایگه‌یاند، "له‌و تاوانانه‌ی له دژی رۆژنامه‌نوسان ئه‌نجام ده‌درێن نابێت تاوانبار رزگاریان ببێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش پێویستیمان به هه‌ماهه‌نگی هه‌مولایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانه".
ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ كۆتایی هاتنی ئه‌و گرفتانه‌ی له‌نێوان میدیاكاران و هێزه‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ هه‌ن له داهاتویەكی نزیكدا رێكه‌وتننامه‌یه‌ك واژۆ ده‌كه‌ن، كه یه‌كانگیری ناسنامه‌ی رۆژنامه‌نوسان و جلوبه‌رگی رۆژنامه‌نوسان و چۆنیەتی هه‌ماهه‌نگی نێوانیان رێك ده‌خرێت.
هاوکات سامی جه‌لال، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوان له وه‌زاره‌تی ناوخۆ لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەنوسان رایگه‌یاند، له ئه‌كادیمیای پیشه‌یی راهێنان به كارمه‌ندانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ ده‌كرێت، دواتریش خولی راهێنانی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌نوسانیان بۆ ده‌كرێته‌وه.
باسی لەوەشکرد، له بابه‌تی ده‌ستگیركردنی رۆژنامه‌نوسان وه‌زاره‌تی ناوخۆ ته‌نها لایه‌نی جێبه‌جێكاره و ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری بڕیار ده‌ده‌ن، كاتێك بڕیاری ده‌ستگیركردنی كه‌سێك ده‌رده‌چێت له‌لایه‌ن ئەوان جێبه‌جێده‌كرێت، ئه‌و كه‌سه به چ یاسا و بڕیارێك ده‌ستگیرده‌كرێت په‌یوه‌ندی به وه‌زاره‌تی ناوخۆ نیه.