بەغدا-اەع
وەزارەتی دەرەوە ئەمڕۆ شەممە داوای لەسەرجەم لایەنەکان کرد پابەند بن بەڕێزگرتن لەسەروەری عێراق ودەستێنەوەردان لەکاروباری نێوخۆیی عێراقدا.
وەزارەتەکە لەبەیاننامەیەکدا کەدەستی ئاژانسی ھەواڵی عێراقیە (اەع)کەوتووە ڕایگەیاند"لەگەڵ بەردەوامی ناڕەزایەتییە میللیەکان کەداوای چاکسازی دەکەن ،ودەرکردنی بەیاننامەکان لەوڵاتانی بیانی وڕێکخراوە نێودەڵەتییەکان ،حکومەتی عێراقی جەخت لەڕێزگرتن لەخواستی عێراقییەکان دەکاتەوە لەداوای مافەکانیان کەدەستووری عێراق لەخاڵەکانی ٣٨و٣٩و٤٠ مسۆگەریان کردووە وڕێگا بەعێراقییەکان دەدات مافی ھەڵبژاردنی حکومەتەکەیان ھەبێت بەپێ ڕێکارە کارپێکراوەکان لەسیستەمی دیموکراسی عێراقی ولەسەر ئەو مافانەی دەستوور چەسپاندوویەتی لەئازادی ڕادەڕبڕین بەبێ ئەوەی لەسیستەمی گشتی وھەڵسوکەوتەکان دەربچێت".
بەیاننامەکە ئەوەیشی ڕاگەیاند"وەکو کۆمێنتێک بۆ ئەو پەرچەکردارانەی لەلایەنە بیانییەکان دەرکراوە لەبارەی ڕەوشی ئێستای عێراق،حکومەتی عێراق داوا لەسەرجەم لایەنەکان دەکات پابەند بن بەبنەمای ڕێزگرتن لەسەروەری ودەستێنەوەردان لەکاروباری نێوخویی عێراق ،ھەروەھا جەخت لەسەر ناوەڕۆکی وتاری مەرجعیەتی ئاینی لەڕۆژی ھەینی بەرواری ١ی تشرینی دووەم دەکاتەوە کەجەختی کردبوو لەسەر ئەوەی"دەبێت ڕێز لەخواستی عێراقیەکان بگیرێت لەدیاری کردنی سیستەمی سیاسی وئیداری وڵاتەکەیان لەمیان ئەنجامدانی ڕاپرسی گشتی لەسەر دەستوور ،وھەڵبژاردنی خولی ئەنجومەنی نوێنەران،ودووپاتیشیکردۆتەوە ئەنجامدانی چاکسازی پەیوەستە بەھەڵبژاردکردنی لەلایەن گەلی عێراقەوە بەسەرجەم پێکھاتە وڕەنگەکان لەسەرانسەری وڵاتدا،وھەروەھا ھیچ کەس ولایەنێک یان کۆمەڵە وگروپێک یان لایەنێکی ھەرێمی یاخود نێودەوڵەتی بۆی نییە خواستی عێراقییەکان بەلاڕێدا ببات یان بۆچوونی خۆی بەسەریان بسەپێنێت".