سه‌رۆك هۆزه‌ عه‌شایه‌ره‌كانى دیاله‌ داوا له‌ خۆپیشانده‌ران ده‌كه‌ن كه‌ هاوكاربن له‌گه‌ڵ هێزه‌ ئه‌منیه‌كان

ناوخۆ
  • 2-11-2019, 00:00
  • +A -A

     

     
     
    دیاله‌-اه‌ع
     
    ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ سه‌رۆك هۆزه‌ عه‌شایه‌ره‌كانى دیاله‌ داوا له‌ خۆپیشانده‌ران ده‌كه‌ن كه‌ هاوكاربن له‌گه‌ڵ هێزه‌ ئه‌منیه‌كان و ماڵ و موڵكى گشتى ببپارێزن.
    په‌یامنێرى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) ڕایگه‌یاند:"له‌ میان كۆنگره‌یه‌ك له‌ پاریزگاى دیاله‌ سه‌رۆك هوزه‌كان داوایان له‌ خۆپیشانده‌ران كرد كه‌ ماڵ و موڵكى گشتى وتایبه‌تى بپارێزن و خوپیشاندانه‌كان قۆرخ نه‌كرێت بۆ پرسى كه‌سێتى هه‌روه‌ها داوایان له‌ خۆپیشانده‌ران كرد كه‌ هاوكارى هێزه‌ ئه‌منیه‌كان بن بۆ پاراستنى پیرۆزى خۆپیشاندانه‌كان".