ناوخۆ: دەستگیرکردنی باندێک لەمەنسور بازرگانی بەماددە ھۆشبەرەکان دەکات

ئەمنی
  • 2-11-2019, 00:00
  • +A -A

    بەغدا-اەع
    وەزارەتی ناوخۆ ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند باندێکی دەستگیرکردووە کەبازرگانیان بەماددە ھۆشبەرەکان کردووە لەمەنسووڕ.
    ڕاگەیاندنی وەزارەتی ناوخۆ لەبەیاننامەیەکدا کەدەستی ئاژانسی ھەواڵی عێراقیە(اەع)کەوتووە ڕوونیکردەوە"دوای گەیشتنی زانیارییەکان بۆ نوسینگەی نەھێشتنی تاوانەکانی مەنسووڕ سەر بەبەڕێوبەرایەتی نەھێشتنی تاوانەکانی پارێزگای بەغدا،لەبارەی بونی باندێک بازرگانی بەماددەی کڕیستاڵی ھۆشبەر دەکات ،دەستبەجێ دوای وەرگرتنی زانیارییەکان تیمێکی کاری شارەزا پێکھێنراوە ،ودوای کۆکردنەوەی زانیارییەکان وبەدواداچوون تونرا چەتەکانی باندەکە دیاری بکرێن وبەتاوانی ئاشکرا دەستگیر بکرێن کەماددەی ھۆشبەریان ھەڵگرتبوو".
    بەیاننامەکە ئەوەیشی خستەڕوو لێکۆڵینەوە لەگەڵیان کراوە ودانیان بەوە نا کەبازرگانیان کردووە وئاڵودەی ماددە ھۆشبەرەکانن"،ئاماژەیشی بەوەدا"پەڕەی لێکۆڵینەوەکان خراوەتە بەردەم دادوەری تایبەت بۆیە بڕیاری ڕاگرتنیان داوە بەپێ ماددەی (28ھۆشبەرەکان)".