به‌غدا-اه‌ع
ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادگا ئه‌مڕۆ شه‌ممه ڕه‌تى كرده‌وه كه له ئێستادا سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نه‌كه سه‌ردانى ئێران یان هه‌ر وڵاتێكى دیكه‌ى كردبێت.
سه‌نته‌رى ڕاگه‌یاندنى ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادگا له به‌یانامه‌یه‌كدا كه ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه (اه‌ع) ڕوونى كرده‌وه كه"سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى دادگاى باڵا له ئێستادا له به‌غداده و به‌دواداچوونى كاره‌كانى دادگاكان ده‌كات له‌م كات و ساته‌دا به تایبه‌ت كاره‌كانى دادگاى ناوه‌ندى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى كه له ئێستادا دڵه ڕاوكێى خستوه‌ته دڵى گه‌نده‌ڵكارانه‌وه كه توانیویانه به پاره‌كانیان كه له ماڵ و موڵكى گشتیه‌وه دزیویانه و ده‌ستیان كه‌وتووه پێگه ئه‌لیكترۆنیه‌كان قۆرخ بكه‌ن".
له‌به‌یانامه‌كه‌شدا ئه‌وه‌ش هاتووه"دواى ئه‌وه‌ى دادگا چه‌ندین ڕێ و شوێنى یاسایی گرنگى گرته به‌ر له رووبه‌رووبونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى له‌ڕێگاى بانگه‌شه‌ى 4 وه‌زیر و چه‌ندین په‌رله‌مانتار هه‌ڵمه‌تى چه‌واشاه‌كارى ئه‌لیكترۆنى ده‌ستى پێ كرد له‌لایه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌زه‌ره‌ر مه‌ند بوون".
له‌به‌یانامه‌كه‌ش ئه‌وه دووپاتكرایه‌وه كه"ئه‌و وێنانه‌ى له پێگه ئه‌لیكترۆنیه‌كاندا بڵاوكراوه‌ته‌وه وێنه‌ى كۆنه بۆ سه‌ردانێكى ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادگا له میان سه‌ردانیكردنى ئه‌نجومه‌نى دادگاى باڵا بۆ چه‌ندین وڵات ئه‌و وڵاتانه‌ش كوێت و توركیا و ئه‌رده‌ن و سعودیه بوون ".
جێى ئاماژه پێ كردنه "ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادگا داواى له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران كردووه كه یاسایى ڕێكخستنى په‌رته‌وازه‌یى ئه‌لیكترۆنى په‌سه‌ند بكه‌ن".