اەع_هەولێر
بەبۆنەی هەڵبژاردنی شاری سلێمانی وه‌ك شارێكى داهێنه‌رى ئه‌ده‌بى له رێکخراوی یۆنسکۆدا، سەرۆکی هەرێمی کوردستانپیرۆزبایی ئاڕاستەی هاوڵاتیان و ئه‌دیبان و نوسه‌رانى سلێمانی دەکات.
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەو بارەیەوە لە هەژماری خۆی لە تویتەر نوسیویەتی، "ده‌ستنیشانكردنىسلێمانى وه‌ك شارێكى داهێنه‌رى ئه‌ده‌بى له یۆنسکۆ شانازییه و زۆر خۆشحاڵى كردم".
لە بەشێكی دیكەی تویتەكەیدا نێچیرڤان بارزانی دەڵێت "به‌گه‌رمى پیرۆزبایى و ده‌ستخۆشى له ئه‌دیبان و نوسه‌رانى سلێمانیخۆشه‌ویست ده‌که‌م"
هاوکات ئاماژەی بەوەكردوە، بەبۆنەی هەڵبژاردنی شاری سنەی کوردستانی ئێران وەك شارى داهێنه‌رى میوزیك له‌رێکخراوی یۆنسکۆدا پیرۆزبایی لە خەڵک و هونه‌رمه‌ندانی ئەو شارە دەکات.
رێكخراوی یونسكۆ ی سەر بە نەتەوەیەكگرتوەكان، كە بایەخ بە پەروەردە و زانست و رۆشنبیریی دەدات، لە دواین ریزبەندیخۆیدا بە فەرمی شاری سلێمانی وەك یەكێك لە شارە داهێنەرەكانی جیهان لە بواری ئەدەبدا ناساندوە، بەو هۆیەش سلێمانیلە ئێستادا بوەتە ئەندامێكی تۆڕی جیهانیی شارە داهێنەرەکانی یونسكۆ کە ژمارەیان 246 شارە لەسەر ئاستی جیهاندا.