لیژنەی مافی مرۆڤ داوای ڕاگرتنی بەکارھێنانی غازی فرمێسک رێژ دژی خۆپیشاندەران دەکات

  • 1-11-2019, 00:00
  • +A -A

    بەغدا-اەع

     

    لیژنەی مافی مرۆڤ بەسەرۆکایەتی پەرلەمانتار ئەڕشەد ساڵحی ئەمڕۆ ھەینی داوای لەحکومەت کرد دەستەجێ بەکارھێنانی غازی فرمێسک ڕێژ دژی خۆپیشاندەران ڕاگرێت.

     

    لیژنەکە ڕوونیشیکردووە سەرقاڵی ئامادەکردنی ڕاپۆرتێکی وردەکارییە لەبارەی ڕووداوەکانی ئەم دواییەدا.