بەغداد_اەع
وەزارەتی کۆچ وکۆچبەران ئەمڕۆ هەینی دەستی کرد بە دابەش کردنی۱٠٠٠ پرۆژەی سوودبەخش لە شەش پارێزگا لەنێوان ئاوارە گەڕاوەکانی ئەو شەش پارێزگایە .
لەبەیانامەی ڕاگەیاندنی وەزارەتی کۆچ وکۆچبەران کە کۆپیەکی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقیە کەوتووە(اەع):لە سەر زاری عەباس جەهاکیر وتە بێژی وەزارەت:بەهاءموسی وەزیری کۆچ وکۆچبەران ئەمڕۆ سەرپەرشتی کۆبونەوەیەکی دەستەی ڕاوبۆچوون کرد لەکۆبونەوەکە چەندین پرۆژەی سوودبەخش دابەش کرا کە داهاتەکەی بۆ ئاوارەگەڕاوەکانی پارێزگاکانی (ئەنبار وسەلاحەدین وکەرکوک ونەینەوا و دیالە وبەرەی کەرخی شاری بەغداد)جێی ئاماژەپێ کردنە پرۆژەکانی (خانووی پلاستیکی و ئاسنگەری ودارتاشیی و خانەکانی بەخێوکردنی هەنگ) دەگرێتەوە.