ھاوپەیمانی ھێزە عێراقییەکان جەخت لەدانانی چارەسەری ڕیشەیی بۆ سەرجەم کێشەکان دەکاتەوە لەرێگای بەرنامەیەکی فراوانی چاکسازییدا

  • 30-10-2019, 00:00
  • +A -A

     

     

    بەغدا-اەع

     

     

    محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ئەمڕۆ چوار شەممە، سەرپەرشتی کۆبونەوەیەکی ھاوپەیمانی ھێزە عێراقییەکانی کرد بۆ پێداچوونەوەی بارودۆخی ئێستای وڵات، ھەروەھا گفتوگۆیش کرا لەبارەی داواکارییە ڕەواکانی خۆپیشاندەران ، جەختیش کرایەوە لەکارکردن لەگەڵ سەرجەم ھێزە سیاسییەکان ،وداوا کردن لەحکومەت ودەزگاکانی بەجێ بەجێ کردنیان بەپێ نەخشەیەکی زەمەنی دیاریکراو،ودانانی چارەسەری ڕیشەیی بۆ سەرجەم کێشەکان لەڕێگای بەرنامەیەکی فراوانی چاکسازی بەپێ خواستی خۆپیشاندەران بێت وژیانێکی ئازاد وشکۆمەند بۆ گەلی عێراق فەراھەم بکات.

    بەپێ بەیاننامەیەک کەدەستی "اەع"کەوتووە ئامادەبووانی کۆبونەوەکە پاڵپشتی خۆیان بۆ پاکێجی چاکسازییەکانی ئەنجومەنی نوێنەران نواندووە وکارکردن بۆ جێبەجێ کردنی بەزووترین کات.

    کۆبونەوەکە جەختی لەپێویستی ئەرک وڕۆڵی زیاتر کرد بۆ دروستکردنی ھەڵوێستێکی سیاسی یەرکگرتوو لەپێناو پاراستنی ئاسایش وسەقامگیری عێراق وپارێزگاری کردن لەدەسکەوتەکانی گەلی عێراق وبەرژەوەندییەکانی لەگەڵ پاراستنی سەروەری یاسا.

    ئامادەبوان جەختیشیان کردەوە دروستکردنی سەقامگیری تەواو پێویستی بەگەڕاندنەوە مافی ستەملێکراوانە لەنێویشیاندا گەڕاندنەوەی ئاوارەکان بۆ شارەکانیان وپەلەکردن لەدۆسییەی قەرپووکردنەوەکان وگەڕاندنەوەی سەقامگیری بەدووبارە بنیاتنانەوەی ناوچە ڕزگارکراوەکان وکۆتایی ھێنان بەکەیسی دەستگیر کراوان  وبێسەروشوێەنەکان.