سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە دەوحە لەگەڵ ته‌میم بن حه‌مه‌د بن خه‌لیفه‌ ئال سانی میری قه‌ته‌ر کۆبوەوە و باسیان لە ده‌رفه‌تی وه‌به‌رهێنان بۆ که‌رتی تایبه‌تی وڵاتی قه‌ته‌ر له‌ هه‌رێمی کوردستان و عێراق کردوە.

ناوخۆ
  • 30-10-2019, 00:00
  • +A -A

     هه‌ولێر-اه‌ع

     له‌ دوه‌مین ڕۆژی سه‌ردانەکەیدا بۆ قه‌ته‌ر‌ و له‌ چوارچێوه‌ی به‌شداریکردنیدا له‌ کۆبونه‌وه‌ی گروپی سه‌ره‌کیی کۆنفرانسی ئاسایشی میونیخ له‌ ده‌وحه‌، نێچیرڤان بارزانی لە کۆبونەوەیدا لەگەڵ میری قەتەردا دوایین پێشهاته‌کانی ناوچه‌که‌ی تاوتوێ کردوە و هه‌ردولا بیروڕایان له‌باره‌ی چه‌ندین پرسی په‌یوه‌ندار به‌ ئێستا و داهاتووی ناوچه‌که‌وه‌ ئاڵوگۆڕ کردوە.
     
    به‌ پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى ده‌ستى "اه‌ع" كه‌وتووه‌، له‌ کۆبونه‌وه‌که‌ى نیچیرڤان بارزانى و میرى قه‌ته‌ر باڵیۆزی عێراق له‌ قەتەر ئامادەبوە، جێی ئاماژه‌ پێ كردنه‌ بارزانى باسی لە دۆخی ئێستای په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌ولێر – به‌غدا و گفتوگۆی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان کردوە.