ھەولێر-اەع
پەرلەمانی کوردستان پڕۆژەیاسای تاپۆکردنی خانوە زێدەڕۆكانی پەسەندکرد و خوێندنەوەی بۆ دو پڕۆژە یاسای تر کرد.
پەرلەمانی کوردستان لە دانیشتنی ئەمڕۆیدا به ده‌نگی 100 په‌رله‌مانتار پڕۆژەیاسای تاپۆکردنی خانوە زێدەڕۆكانی پەسەندکرد و خوێندنەوەشی بۆ هەردو پرۆژە یاسای مافی نەخۆش و ریکلامی بازرگانی لە هەرێمی کوردستاندا کرد.
بە گوێرەی راگەیەنراوی کۆتایی کۆبونەوەکە له دانیشتنی ئەمڕۆیدا پەرلەمان ده‌نگیدا له‌سه‌ر پێشنیازی یاسای (به‌خاوه‌نكردنی ئه‌و زه‌وییانه‌ى زێده‌ڕۆییان له‌سه‌ر كراوه له سنوورى شاره‌وانییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان-عێراق) به‌پێی ماده‌كانى (90 ، 91، 93، 96، 97) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان.
یاساکە پێکهاتوە لە 12 ماددە و تێیدا رێكاره‌كانی به‌ناوكردنی زەوی سنوری شارەوانییەکان، مه‌رج و رێككاره‌كانی به‌ناوكردن، دروستكردنی لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌ند بۆ هه‌ڵسه‌نگاندن و په‌سندكردنی داواكانی به‌ناوكردنی زه‌وییه زێده‌ڕۆكان و رێككاره‌كانی پابه‌ندنه‌بون به‌ناوه‌ڕۆكی یاساكه له‌لایه‌ن كه‌سانی زێده‌ڕۆكاره‌وه لە ناو مادەکەدا ئاماژەیان پێکراوە.
هاوکات لە یاسەکەدا رێکارەکانی بەناوکردنی زەوی زیادەڕۆ لە شارەکان و قەزا و ناحیەکان و چۆنیەتی دابەشکردنی داهاتی بەناوکردنی ئەو زەویانە، بەناوکردنی ئەو زەویانەش کە لەسەدە بەعسدا وەکو زیادەڕۆ مامەڵەیان لەگەڵداکراوە پەسەندکران، بەڵام یاساکە ئەو کەسانە ناگرێتەوە کەلەسەر موڵکی کەمایەتییە ئاینی و نەتەوەییەکانی دیکە هەرێم زیادەڕوییان تێدا کراوە.
لای خۆیەوە سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان پیرۆزبایی له سه‌رجه‌م ئه‌ندامانى په‌رله‌مان و ئه‌و هاوڵاتییانه كرد كه حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌یانگرێته‌وه‌و راشیگه‌یاند: "هیوادارین وه‌زاره‌تی شاره‌وانی له‌گه‌ڵ جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا هه‌وڵی ته‌واوی خۆیان بخه‌نه گه‌ڕ بۆ گه‌یاندنی خزمه‌تگوزارییه پێویستییه‌كان و سود وه‌ربگرن له‌و داهاته‌ی كه له‌و چوارچێوه‌یه‌دا به‌ده‌ستدێت".
لە بەشی دوەمی دانیشتنەکەیدا پەرلەمانی کوردستان خوێندنەوەی یەکەمی بۆ هەردو پڕۆژە یاسای ماف و ئه‌ركی نه‌خۆش له هه‌رێمی كوردستان-عێراق و رێكلامى بازرگانی له هه‌رێمی كوردستان-عێراق کرد و له‌لایه‌ن سه‌رۆكی په‌رله‌مانه‌وه هه‌ردو پێشنیازه یاساكه ئاراسته‌ی لیژنه‌ی یاسایی و لیژنه په‌یوه‌ندیداره‌كان و سه‌رجه‌م ئه‌ندامانى په‌رله‌مان كرا بۆ ئه‌نجامدانی رێككاره یاساییه‌كان.