بەغدا-اەع
ھادی عامری سەرۆکی ھاوپەیمانی فەتح ئەمڕۆ سێشەممە نامەیەکی وەڵامدانەوە ئاڕاستەی سەید موقتەدا سەدڕ کرد.
عامری بۆ سەید سەدڕ: "پێکەوە ھاوکار دەبین بۆ بەجێ گەیاندنی بەرژەوەندییەکانی گەلی عێراق وڕزگاکردنی وڵات بەپێ بەرژەوەندییە گشتییەکان".
جێ ئاماژەپێکردنە سەید موقتەدا سەدڕ نامەیەکی وەڵامدانەوە ئاڕاستەی عادل عەبدولمەھدی سەرۆک وەزیران کرد،وتیایدا داوای لەعامری کرد ھاوکاری بکات بۆ سەندنەوەی متمانە لەسەرۆک وەزیران وپێکەوە کارکردن بۆ گۆڕینی کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکان ویاساکەی وھەموارکردنەوەی دەستوور.