بەغدا-اەع
ئاژانسی ھەواڵی عێراقیە ئەمڕۆ سێشەممە،دەقی نامەکەی عادل عەبدولمەھدی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بۆ سەید موقتەدا سەدڕ بڵاودەکاتەوە
ئەمەیش دەقی نامەکەیە کەدەستی ئاژانسی ھەواڵی عێراقیە کەوتووە:
بەناوی خودای گەورە و میهرەبان
بەڕێز سەماحەتی موقتەدا سەدڕ
السلام عليكم ورحمة الله وبركاته
داوات لێکردم بچمە ئەنجوومەنی نوێنەران داوایی هەڵبژاردنی پێشوەخت بکەم لەوێوە بەسەرپەرشتی نەتەوەیەکگرتوەکان و کۆمسێۆنێکی نوێ.
من سوپاست دەکەم مافی هەرسەرکردە وهاوڵاتیەکە کە داوا لە سەرۆک وەزیران بکات ئەوەی لەبەرژەوەندی نیشتیمانیدایە ڕەنگە ئەم پێشنیارەش یەکێک بێت لەدەرەچەکانی ئەم باردۆخە سەختە بەم هۆکارانە:
دەرئەنجامی هەڵبژاردنەکان یەکلاکەرەوە دەبێت بەمەش دەتوانرێت حکومەتی زۆرینەی سیاسی دروست ببێت و پاڵپشتیەکی تەواوی پەرلەمانی هەبێت بەڕوونی.
جوڵەی گەل لە ئەنجامی خۆپیشاندانەکان پاڵپشت دەبێت بۆ بەشداریەکی فراوانی گەنجان لەخۆپیشاندانەکان داهاتوو وگۆڕانکاریە دەستوریەکان و پێشنیارەکانی تر تەواوی کەشوهەوایی سیاسەت دەگۆڕێت لە وڵات و نوێکاری لە هێزە سیاسیەکان خاوەن پڕۆگرام بۆ قۆناغی داهاتوو دێنێتە کایەوە.
کۆمەڵێک هەنگاو هەیە من دەتوانم بیانگرم و ئەوانی تریش پەیوەندی بەلایەنکانی ترەوە هەیە ، هەروەها ناپەسەندی هەیە لەسەر گرتنەبەری ئەم دەرچەیە بۆ دەرچوون لەم باردۆخە.
ڕۆشتنی سەرۆک وەزیران بۆ ڕاگەیاندنی هەڵبژاردنی پێشوەختە بەتەنها بەس نیە بۆ جێ بەجێکردنی ئەم خواستە،کۆمەڵێک ڕێکاری دەستووری هەیە(ماددەی٦٤)پێویستە لەسەر سەرۆک وەزیران پابەندی بێت .
هەڵبژاردنی پێشوەخت دەکرێت سەرۆک کۆمار ڕەزامەندی بدات لەسەر داوایەکی سەرۆک وەزیران بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان وا بانگهێشت کردن لەماوەی ٦۰ڕۆژ ئەمەش جێ بەجێ نەبێت بەبێ دەنگدانی زۆرینەری ڕەهای ئەندامانی پەرلەمان لەسەر ئەم داواکاریە ، دواتریش حکومەت دەبێت بەحکومەتی کاربەڕێکەری ڕۆژانە
یاخود بەپێ ماددەی(٦٤)ی دەستوور یەک لەسەر سێ پەرلەمان ۱۱۱دەنگ داوابکات بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان ، ئەگەر پەرلەمان دەنگی لەسەر ئەمە دا پێویستە هەڵبژاردن لەماوەی کەمتر لە شەست ڕۆژدا ئەنجامبدرێت حکومەت دەبێت بەحکومەتێکی کاربەڕێکەری ڕۆژانە ئەوکات.
وەک چۆن لەنامەکە بۆ بەڕێزتانم نووسیوە هەندێک ناپەسندی هەیە لەسەر ئەم بابەتە
ئەگەر ئامانجی هەڵبژاردن گۆڕینی حکومەتە ڕێگەیەکی کورتر هەیە ئەویش ئەوەیە بەڕێزتان لەگەڵ برام عامری ڕێکبکەون لەسەر دروستکردنی حکومەتێکی نوێ و ئەوکات سەرۆک وەزیران دەتوانێت دەست لەکاربکشێنێتەوە و حکومەت نوێ لە ماوەی چەند ڕۆژێک یان چەند کاتژمێرێک دوای ئەم ڕێکەوتنە کارەکانی بگرێتە دەست.پێم وایە فراکسێۆنە سیاسیەکانیش هەماهەنگی فراوان دەکەن بۆ دەنگی پێویست . بەەڵام هەڵبژاردی پێشوەختە کارێکی ناڕوونە .کەی ئەنجامدەدرێت؟ڕەزامەندی لەسەر مەرجەکانی دەدرێت؟دەرئەنجامەکەی یەکلاکەرەوە دەبێت؟کۆمەڵێک شتی تریش کە دەمانخاتە بەردەم ناڕوونیەکی زۆرەوە
ئەگەر حکومەتیش ببێت بەحکومەتی کاربەڕێکەر واتا بودجە پەسەند ناکرێت.هەروەها سەرجەم پڕۆژە نوێیەکان و یاسا پێویستەکان واژۆکردنیان دەوەستێت کە بەو یاسایانە کۆمەڵێک هەنگاوی گرنکی چاکسازی وەک لەسەری ڕێکەوتین ئەنجامدەدرێت کەتێدا ڕەخساندنی هەلیکار و وەبەرهێنان و کارەنوێیەکان ، کۆمەڵێک پرسی تر هەیە دەبێت ئاگاداری بین.چەند کات دەخایەنێت پرسی هەڵوەشاندنەوەی ئەنجوومەنی نوێنەران ؟یاخود گۆڕینی کۆمسیۆن؟وەبەرهێنەران ڕادەکان بەهۆی ناڕوونی باردۆخەکەو ڕووداوەکان،هەروەها خوێن دەڕژێت ئەمەش دەوازێت ڕێکاری پێویست و ڕوون بکیرێتە بەر بۆ ئەوەی دەوڵەت بتوانێت ئەرکەکانی خۆی بەجێ بگەیەنێت،سیستەمی گشتی بپارێزێت ویاسا بەسەر هەمووان بسەپێنێت.
داوا دەکەن پارتەکانی ئێستا بەشدارنەبن جگە لەوەی گەل لەسەری ڕەزامەندە.
من لەکۆتا وتارم ئاماژەم بەوەکرد پارتە سیاسیەکان هەڵەتێگەیشتوون لە تێگەیشتنی هاوکێشە نوێیەکانی وڵات بەئەرکی خۆیان وەک پێویست هەڵنەستاون،ئەمەش گۆڕا لەسەر دەوڵەت ,خەڵک ڕژاوەتە سەر شەقام بۆ دەڕبڕینی ڕای خۆیان.ئەمە دەرئەنجامی کۆمەڵایەتی/سیاسی ئەزموونی هەموو وڵاتان و گەلە.بەڵام کێ دەیزانێت ئەو پارتانە کامانەن گەل پێیان ڕازیە؟ ئازادی و مافەکان پێویستە بۆ هەمووان بێت و ئیجتیهاداتی کەسێتی بڕیاڕی لەسەرنادات، ئەگەر هاتوو خواستەکان ڕاست دروست بن . سندوقەکانی دەنگدان باشترین ڕێگایە بۆ دەربڕینی خواستی گــەل بەمەرجێک نزیک ببینەوە،لەو مەرجانەی دروستی ئەنجاماکانی دەنگدان لەگەڵ ڕای خەڵک بەراورددەکات.
ئەمە پرسێکی مێژووی بوە بۆ گەلانی تریش،ئێستاش هاوشێوەیە بۆ عێڕاق.گەل حاڵەتێکی هەڕەمەکی نییە پێویستە هەموان نوێنەرایەتی بکەین.بۆیە ئەمیری ئیمانداران سڵاوی خوای لێبێت ڕەتیکردەوە بەیعەت بدات بەشەو. بۆیە پێویستە ئیرادەی میلەت ڕوون بێت ،ئەگەر ملهوڕی هەبێت ئەوا شۆڕش چارەسەرە،ئەگەر سیستەمێکی دیموکراتی هەبێت ڕێگایی زانین ڕای گەلی تێدا پارێزراو بێت ئەوا سندوقەکانی هەڵبژاردن چارەسەرە،ئەگەر ئەوەی قۆڕحکاری بکات تاک بێت یان پارتێکی دەسڵاتدار و ڕای گەل ڕەتبکاتەوە،یان تێکدەران دێن دەرگایی زانکۆیەک لە زانکۆکان دادەخەن و لەسەری دەنووسن داخراوە بەفەرمانی گەل ،یان بەڕێوبەری قوتابخانەیەک هەڵدەستێت بە دەرکردنی مێرمنداڵان بۆ سەر شەقام بەناوی گەل ، ئەمە هەڵگەڕانەوە و قۆڕخکاریە ئەنجامدەرانی سزا دەدرێن لەکۆتایی سونەتەی ئیلاهی و مڕۆڤایەتی ، هەروەها یاسا سزایان دەدات و نوێنەرایەتی ڕای گەل ناکەن
سەماحەتی سەید...من بەتەواوەتی لەهەستی گەنجانمان تێدەگەم لە پرسەکان وڵاتەکیان و گرنکی بەشداریکردنیان تێدا.ئێمەش گەنجێتی و حەماستی خۆمان هەبووە، ڕەنگە نەزانن من لە قوتابخانەکەم دەرکرم لە پۆلی چوارەمی ئامادەی کەتەمەن ۱٤بۆ ۱٥ ساڵ بوو،چونکە بەشداربووم لە خۆپیشاندانی بورت سعید و دوژمنکاری سێ لایەنەی سەر میسڕ و هەروەها دژ بەو هەڵبژاردنەی پێمان دەوت گزیە ۱۹٥٦-۱۹٥۷.گەروگوڕی و سوربونی گەنجانمان هۆکاری دڵنیاییە کە نەوەکانی داهاتوو پڕن لە هەستی نیشتیمانی بەرز.بە ئەزموونی تایبەتی خۆیان کاردەکەن بۆکێشانی نەخشەی ڕێگای ڕاستی داهاتووی وڵاتیان.ئەرکی ئێمەسەرکوتکردنیان نیە بەڵکو ڕێزگرتن وگوێگرتنە لێیان.هاوکاریکردنیانە بەهەموو ڕێگاکان .ئەوەی ئەرک بوو لەسەرەمان ئەنجامندا .ئەوان دەسەڵات وەردەگرن لە داهاتوو بەو هیوایەم داواکارم لە خودای گەورە هەڵەکانی ئێمە نەکەنەوە و سوودی لێببینن ،گەل تێدەگات کاتێک هەڵە دەکات بەرپرسیارێتیش هەڵدەگرێت ،ئەگەر هاتوو دڵسۆز ولەڕێگایی چاکسازی و نوێکردنەوەی خوێنی گەل و وڵات بن.
"لا يكلف الله نفساً الا وسعها لها ما كسبت وعليها ما اكتسبت.. ربنا لا تؤاخذنا ان نسينا او اخطأنا.. ربنا ولا تحمل علينا اصراً كما حملته على الذين من قبلنا، ربنا ولا تحملنا ما لا طاقة لنا به. واعفُ عنا واغفر لنا وارحمنا.. انت مولانا فانصرنا على القوم الكافرين".