بەغدا-اەع
ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی،ئەمڕۆ دووشەممە،دانیشتنی نائاسایی خۆی بەسەرۆکایەتی عادل عەبدولمەھدی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران وفەرماندەی گشتی ھێزە چەکدارەکان سازکرد
بەپێ بەیاننامەیەک کەدەستی"اەع"کەوتووە، ئەنجومەکە تاوتوێ توانای ھێزە ئەمنییەکان کراوە لەئەرکی پاراستنی خۆپیشاندەران ودەزگا وسامانی گشتی وتایبەتدا
ئەنجومەنەکە جەختی کردۆتەوە لەبارەی گرتنەبەری ڕێوشوێنە یاساییە پێویستەکان دژی ئاژاوەگێڕان وتێکدەران کە دەستدرێژی دەکەنە سەر ھێزە ئەمنییەکان وھاوڵاتیان وسامان ودەزگای حکومی وبارەگای پارتەکان.
ئەنجومەنەکە گفتوگۆیشی کرد لەبارەی پرۆسەی کوشتنی تیرۆرست وسەرکردەی چەتە تیرۆرستەکانی داعش ناسراو بەئەبو بەکر بەغدادی کرد کەبەپێ زانیاری دەزگای ھەواڵگیری نیشتمانی عێراقی بووە لەمیان دەستگیری کردنی کەسانی نزیک ئەو تیرۆرستە.
ئەنجومەنەکە ستایشی ڕۆڵی دەزگا ئەمنی وھەواڵگیرییەکانی کرد لەبارەی گەیشتن بەزانیارییەکان کەبووە ھۆی لەناوبردنی.