بەغدا – ا ه ع فەرماندەیی پرۆسەكانی بەغدا، ئەمرۆ دوو شەممە دەستگیركردنی یەكێك لە ئەنجامدەرانی تاوانی سپایكەری راگەیاند. لەوبارەیەوە لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە(ا ه ع) نێردراوە، فەرماندەیی پرۆسەكانی بەغدا رایدەگەیەنێت لەپرۆسەیەكی كتوپڕدا لە بازگەی (40)ی هێزە ئەمنیەكان لە ناوچەی ئەبوغرێب-ی خۆرئاوای بەغدا، یەكێك لە ئەنجامدەرانی تاوانی سپایكەریان دەستگیر كردووە.