بەغدا-اەع
عادل عەبدولمەھدی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران،ئەمڕۆ یەکشەممە،پێشوازیکرد لەجینین ھینیس بلاسخارت نوێنەری تایبەتیسکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان وسەرۆکی نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ھاوکاری عێراق (یۆنامی).
بەپێ بەیاننامەیەک کەدەستی "اەع"کەوتووە،لەمیان دیدارەکەدا تاوتوێی دوایین پێشھاتەکانی ئێستا وڕێوشوێنەچاکسازییەکان کەحکومەت پێشکەشی کردووە بۆ بەدەم ھاتنی داواکارییەکانی خۆپیشاندەرانی ئاشتیخواز کراوە.
سەرۆک ئەنجومەنی وەزیران بڕیار وھەنگاوەکانی بەپەلەی چاکسازی کەگیراوەتە بەر لەم بوارە خستەڕوو لەگەڵ ڕاسپاردەتوندەکان کەئاڕاستەی ھێزە ئەمنیەکان کراوە بەپاراستنی مافی خۆپیشاندانی ئاشتیانە کەئەو ڕووداوانەی ھاوەڵی بوونلەچەند کردەوەیەکی نەخوازراو وتێکدانی موڵکی گشتی وتایبەتدا.
سەرۆکی نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان نیگەرانی خۆی دەڕبری وسەرکۆنەی ئەو ڕووداوانەی کرد کەھاوەڵی خۆپیشاندانەکانبوون لەتێکدانی موڵکی گشتی وتایبەتدا،ئاماژەیشی بەوەدا پاراستنی گیانی ھاوڵاتیان یەکێکە لەکارە پێشەنگەکان،لەپاڵمافی ئازادی دەڕبڕین وداواکاری ڕەواکان لەڕێگای خۆپیشاندانی ئاشتیانە ودوورخستنەوە مەترسییەکانی سەر وڵاتدا.
ھەروەھا ستایشی ڕێوشوێنەکانی ھێزە ئەمنیەکانی کرد کەیارمەتی تیمە پزیشکییەکانیان داوە بۆ چارەسەر کردنی برینداران،داوایشی لەھەمووان کرد دژی چەکدارەکان ڕابوەستن کەدزە دەکەنە نێو خۆپیشاندەرانی ئاشتیخوازەوە وکردەوەی تێکدەرانەودەستدرێژی ئەنجام دەدەن.
جەختیشی لەگرنگی سەپاندنی ئاسایش وسەقامگیری کردەوە وڕێگە نەدان بەکردەوەکانی تێکدان ودیاردەی چەکداریکەکاریگەری دەکاتە سەر یەکڕیزی وسەقامگیری عێراق و،ئامادەیی نەتەوە یەکگرتووەکانیش پیشاندا بۆ پاڵپشتی کردنیحکومەتی عێراقی لەئەرکی بەدەم ھاتنی داواکارییە ڕەواکان وبەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی وباشترکردنی خزمەتگوزارییەکانودابین کردنی ھەلی کار و،رێوشوێنەکانی دیکە کەلەلایەن حکومەتەوە گیراوەتە بەر وپێویستی بەکات ھەیە بۆ ئەوەی بۆبەرژەوەندی گەلی عێراق دەستەبەر بکرێت.