بەغدا-اەع
لیوا ڕوکن عەبدولکەریم خەڵەف وتەبێژی فەرماندەی گشتی ھێزە چەکدارەکان ئەمڕۆ یەکشەممە ڕایگەیاند،عادل عەبدولمەھدی سەرۆک وەزیران دووپاتیکردۆتەوە پرۆسەکانی وردبینیکردن لەسەر ئامادەبوون وئامادەنەبوون لەسەرجەم دزگاکانی دەوڵەت پەیڕەو دەکرێت.
خەڵەف لەلێدوانێکی بۆ عێراقیە نیوز ڕایگەیاند: سزا دەسەپێندرێت دژی ئەو کەسانەی ئامادەی دەوام نابن بەبێ مۆڵەت وڕەنگە لەکارەکەی دووربخرێتەوە".
وتیشی "ئەوانەی ھانی منداڵانی قوتابخانەکان وخوێندکارانی زانکۆکان دەدەن بۆ خۆپیشاندان ومان بگرن ڕەوانەی دادگا دەکرێن".