پرۆسەكانی بەغدا: باندێكی ماددە هۆشبەرەكان دەستگیركران

ئەمنی
  • 1-01-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغدا – ا ه ع فەرماندەیی پرۆسەكانی بەغدا، ئەمرۆ دوو شەممە رایگەیاند: باندێكی ماددە هۆشبەرەكانیان لە رەسافەی شاری بەغدا دەستگیر كردووە. لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە ( ا ه ع) نێردراوە، فەرماندەیی پرۆسەكانی بەغدا رایدەگەیەنێت هێزە ئەمنیەكان بە هاوكاری نوسینگەی تاوانی ماددە هۆشبەرەكان و هەواڵگری شەعب، توانیویانە باندێكی ماددە هۆشبەرەكان لەگەرەكی ئور دەستگیر بكەن كە لە 3 كەس پێكهاتوون، دەستیشیان گرتووە بەسەر برێك مادەی كریستاڵی هۆشبەر و چەند مادەیەكی تر كە لە دروستكردنی ماددەی هۆشبەردا بەكاردەهێنرێن، ئەو مادانەش رادەستی لایەنە پەیوەندیدارەكان كراون.