بەغدا_اەع
محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ شەممە، پێشوازی كرد لە خاتوو هینیس بلاسخارت نوێنەری تایبەتی نەتەوەیەكگرتوەكان بۆ تاوتوێكردنی دوا پێشهاتە سیاسی و ئەمنیەكان و ئەو خۆپیشاندانانەی لە عێراق بەرێوەچوو.
بەپێ بەیاننامەیەکی نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران کەدەستی (اەع)کەوتووە "لە دیدارەكەدا تەئكیدكرایەوە لەسەر گرنگی پەلەكردن لە جێبەجێكردنی داواكاریە ڕەواكانی هاوڵاتیان لە وادەیەكی دیاریكراودا و باشكردنی ئاستی خزمەتگوزاری گشتی و كاركردن بۆ ریشەكێش كردنی گەندەڵی و گەندەڵكاران و گرتنەبەری رێوشوێنی یاسایی لەبەرامبەریان و یەكلاییكردنەوەی ئەو دۆسێیە و خوڵقاندنی گەشێكی لەبار بۆ گەشەپێدان و دابینردنی هەلی كار".
هەر لە دیدارەكە هانی پاراستنی ئاشتیانەی خۆپیشاندانەكان درا و پابەندبوون بە پاراستنی موڵك و ماڵی گشتی و تایبەت و دەستدرێژی نەكردنە سەر خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنیەكان و رێگرتن لە تێكدەران لە نانەوەی كێشە كە داواكاریە ڕەواكان لاواز دەكات و گرنگی لێپێچینەوە لەو كەسانەی لە كردەوەی ئاژاوەگێڕیەوە تێوەگلاون لەگەڵ سەپاندنی یاسا.
خاتوو بلاسخارت نیگەرانی خۆی نیشاندا سەبارەت بە گروپە چەكدارەكان كە كار لەسەر تێكدانی سەقامگیری وڵات دەكەن، و كاریگەری سلبی دەبێت لەسەر مافی خۆپیشاندانی ئاشتیانە و بەدیهێنانی داواكاری ڕەوای خۆپیشاندەران لە پێناو گۆڕینی توانای حومەت بۆ جێبەجێكردنی ئەو داواكاریانە، و تەئكیدیشیكردەوە لەسەر ئەوەس كە ئەنجومەنی نوێنەران بەئەركی خۆی هەستێت بۆ بەدیهێنانی داواكاری ڕەوای خۆپیشاندەران و ئامادەیی نەتەوەیەكگرتوەكانیشی نیشاندا بۆ پێشەكەش كردنی هاریكاری پێویست لەوبارەیەوە.
کاساس: یارییەکەمان بەرامبەر بەحرەین بەهێز دەبێت