به‌غدا-اه‌ع
د.عه‌لى به‌یاتى ئه‌ندامى كۆمسیۆنى باڵاى مافى مرۆڤ ئه‌مڕۆ شه‌ممه به‌یانامه‌یه‌كى له‌باره‌ى خۆپیشاندانه‌كانه‌وه بڵاوكرده‌وه.
ئه‌مه‌ش ده‌قى به‌یانامه‌كه‌یه:
"له‌كاتێكدا ئێمه داواى پاراستنى رئازادى ڕاده‌ربڕن و خۆپیشاندانى ئازادیخوازانه و پاراستنى خۆپیشانده‌ران ده‌كه‌ین هه‌روه‌ها داواكارین ئه‌و كه‌س ولایه‌نانه دادگایى بكرین كه ده‌ستدرێژى ده‌كه‌نه سه‌ر مافى ڕه‌واى خۆپیشانده‌ران و ماڵ و موڵكى گشتى وتایبه‌تى تێكده‌ده‌ن و ده‌سوتێنن ئه‌م كرده‌وه تێكده‌رانه پێشێلكاریه بۆ مافى مرۆڤ وتاوانێكى گه‌وره‌یه نابێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك بێ ده‌نگ بین له‌سه‌رى داواكارین حكومه‌ت لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كى جددى و خێرا بۆ ئه‌م ڕووداوانه بكات به‌زووترین كه‌سانى گێره‌شێوێن به‌سزاى خۆیان بگه‌ن".