لوبنان-اهع
خۆپشاندانی هاوڵاتیان دژی دەسەڵات لە لوبنان بەردەوامە و شەروپێکدادان دروست دەبێت و لەئەگەری سەرهەڵدانی شەڕی ناوخۆ هۆشداری دەدرێت.
لەو بارەیەوە وەلید جونبلات سەرۆكی پارتی پێشكەوتووی ئیشتراكی لوبنان لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نوسیویەتی ، دەبێت خۆپیشاندەران پارێزراو بن و دانوستان بكرێتە بنەمای چارەسەری كێشەكان.
لەلایەکی ترەوە حەسەن نەسروڵا ئەمینداری گشتی حزبوڵا ڕایگەیاند، تۆمەتباركردنی پارتەكەیان بە هەڕەشەكردن لە خۆپیشاندەران ڕاست نییە و خۆپیشاندانەكە هیچ لایەنێكی لە پشتەوە نییە و تەنها لهلایهن گهلهوه دروست بووە.
نهسروڵا ڕاشیگهیاند:"كارتی چاكسازی حكومەت بە فشاری خۆپیشاندەران بووە و هەنگاوێكی گرنگ بووە و ڕێگەش بە كەوتنی سەرۆك و حكومەت نادەن و هۆشداریشیدا لە ئەگەری سەرهەڵدانی شەڕی ناوخۆیی".
ئهمه لهكاتێكدا نەتەوەیەكگرتووەكان لەبارەی رەوشی خۆپشاندانەکانەوە ڕایگەیاند، مامەڵەی هێزە ئەمنییەكان لە خۆپیشاندانەكانی لوبنان گونجاو بووە.
جێی ئاماژه پێ كردنه بههۆى خۆپیشاندانهكانهوه كه ماوهى چهند ڕۆژێكه بهردهوامه بهسهدان ههزار دولار زیان به ئابورى ئهو وڵاته گهیشتووه.