ەغدا-اەع
دادگای باڵای فیدڕاڵی،ئەمڕۆ شەممە،بەیاننامەیەک لەبارەی خۆپیشاندانەکان بڵاوکردەوە وپاڵپشتی خۆی بۆداواکاری خۆپیشاندەران دووپاتکردەوە ،جەختیشی کردەوە نابێت ھاوڵاتیان بکرێنە ئامانج لەکاتی دەڕبڕینی مافی دەستوورییان.
ئیاس سامۆک وتەبێژی فەرمی دادگاکە لەبەیاننامەیەکدا کەدەستی ئاژانسی ھەواڵی عێراقیە(اەع)کەوتووە ڕایگەیاند"دادگای باڵای فیدڕاڵی پاڵپشتی خۆی بۆ داواکاری دەستووری ویاسایی خۆپیشاندەران دووپاتکردۆتەوە وجەخت لەمافی دەستووریان دەکات بۆ دەڕبڕینی ناڕەزایەتی وپاراستنی ئازادی گشتی ولەنێویشیاندا ئازادی ڕادەڕبڕین".
سامۆک ڕایشیگەیاند "دادگا جەخت دەکاتەوە بەوەی نابێت ھاوڵاتیان لەکاتی داواکاری مافەکانیان بەپێ ڕێڕەوی دەستووری بکرێنە ئامانج ولەھەمان کاتیشدا نابێت دەستدرێژی بکرێتە سەر موڵکی گشتی وتایبەتدا چونکە موڵکی گەلە".