سەرۆك كۆمار: سەركەوتن بە بێ خۆڕاگری و قوڵایی یەكگرتویی بەدینەدەهات

  • 31-12-2017, 00:00
  • +A -A

    بەغدا – ا ه ع فوئاد مەعسوم سەرۆك كۆماری عێراق ئەمرۆ یەك شەممە پیرۆزبایی هاتنی ساڵی نوێی زایینی لە جیهان كرد، تەئكیدیشیكردەوە لە عێراقدا سەركەوتن بەدینەدەهات بە بێ ئازایەتی گەلەكەمان بە هەموو پێكهاتەكانییەوە. فوئاد مەعسوم لە وتارێكیدا بە بۆنەی هاتنی ساڵی نوێ، گەرمترین پیرۆزبایی لە رۆڵەكانی گەلی عێراق بە هەموو پێكهاتەكانیەوە و سەرجەم گەلانی جیهان كرد، خوازیاریشە ساڵی نوێ ساڵی ئاشتی و خێر و پێشكەكەوتن و خۆشەویستی بێت بۆ هەموو لایەك، رونیشیكردەوە ساڵی رابردوو ساڵی سەركەوتنی گەورەی گەلی عێراق بوو بەسەر تیرۆردا.