وەزارەتی ناوخۆ بۆ اەع:دوو شەھید و337بریندار لەنێو خۆپیشاندەران و٧٢برینداری ھێزە ئەمنییەکان بەھۆی تەنگە نەفەسی وکەوتنی کێبڵی کارەبا

ئەمنی
  • 25-10-2019, 00:00
  • +A -A

     بەغدا-اەع

    وەزارەتی ناوخۆ ئەمڕۆ  ھەینی،شەھیدبوونی دوو ھاوڵاتی وبرینداربوونی 337 دیکە وبرینداربوونی ٧٢کارمەندی ئەمنی بەھۆی تەنگە نەفەسی وبەربوونی کێبڵی کارەبای ڕاگەیاند
    عەمید خالد محەننا وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆ لەلێدوانێکی بۆ ئاژانسی ھەواڵی عێراقیە (اەع)رایگەیاند"لەخۆپیشاندانەکانی ئەمڕۆ دوو شەھید و337بریندار لەنێو خۆپیشاندەران ھەبوو لەگەڵ بریندار بوونی 2‪‪ 7كارمەندی ئەمنی بەھۆی تەنگە نەفەسی وبەربوونی کێبڵی کارەبا" دووپاتیشیکردەوە"ئەمڕۆ ھەینی گوللەی زیندوو بەھیچ شێوەیەک بەکارنەھێنراوە"
    محەننا ئاماژەیشی کرد"ھاوکاری گەورە ھەبووە نێوان خۆپیشاندەران وھێزە ئەمنییەکان لەبەغدا".