بەغدا-اەع
وەزارەتی نەوت ئەمڕۆ پێنجشەممە لیستێکی نوێ دامەزراندن بۆ ٢٠٠کەس لەدەرچوانی ئەندازیاری کیمیاوی و٢٠٠کەس لەدەرچوانی زانستی جیولۆجی بەشێوەی گرێبەست ڕاگەیاند.
عاسم جیھاد وتەبێژی فەرمی وەزارەتی نەوت لەبەیاننامەیەکدا کەدەستی (اەع)کەوتووە ڕایگەیاند"بڕیاری دامەزراندنەکان لەسەر ڕەزامەندی سامر غەزبان جێگری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری وزە وەزیری نەوت بووە بەپشت بەستن بەبڕیاری ئەنجومەنی وەزیران ژمارە (174) ی ساڵی 2009".
جیھاد ئاماژەی بەوەدا"دامەزرێنراوەکان بەسەر کۆمپانیاکانی نەوتی نیشتمانی دابەش کراون ودەتوانن لیستی ناوەکان ببینن لەرێگای سایتی فەرمی وەزارەتەوە (www.oil.gov.iq)".