لةمیانی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەیەک لە کۆشکی سەلام: جەخت لە پاراستنی خۆپیشاندەران و جێ بەجێکردنی داوا ڕەواکانیان کرایەوە

  • 23-10-2019, 00:00
  • +A -A

     

     
     
    به‌غدا-اه‌ع
     
    لە سەر بانگھێشتی سەرۆک کۆمار د.بەرھەم ساڵح ئەمڕۆ چوار شەممە ٢٠١٩/١٠/٢٣ لە کۆشکی سەلام لە بەغدا بە ئامادەبوونی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران عادل عەبدولمەھدی و سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران محەمەد حەلبوسی و سەرۆکی ئەنجومەنی دادگای باڵا فایەق زیدان کۆبوونەوە.
     
    نوسینگه‌ى سه‌رۆك كۆمارلە به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ده‌ستى (اه‌ع)كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند "له‌کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی ڕەوشی سیاسی و ئەمنی وڵات کرا، ھاوکات جەختکرایەوە لە گرنگی جێ بەجێکردنی داوا ڕەواکانی خۆپیشاندەران لە ماوەیەکی دیاریکراودا، کە خۆی لە چاکسازی و بنەبڕکردنی گەندەڵی دەبینێتەوە، ھاوکات دووپاتکرایەوە لە فەراھەمکردنی پاراستنی خۆپیشاندانی ھێمنانە و ئازادی ڕادەربڕین کە بەپێی دەستوور رێگە پێداراوە، ھەروەھا  تەئکیدیش لە پاراستنی ئاسایش و موڵکی گشتی و ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی کرایەوە".