هه‌ولێر-اه‌ع
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به پشتگیریی سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان و فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان له په‌رله‌مانی عێراق كرد بۆ پرۆگرامی حكوومه‌تی عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به‌مه‌به‌ستی گه‌یشتن به چاره‌سه‌رێك بۆ كێشه‌كان.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كه‌ده‌ستى (اه‌ع)كه‌وتووه نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان وجۆن وێلیكس باڵیۆزی به‌ریتانیا له عێراق، باسیان له بارودۆخی ئێستای عێراق، دوا پێشهات و به‌ره‌وپێشچوونه‌كانی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆی چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵواسراوه‌كان كرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا رِؤذى سێشه‌ممه 22/10/2019 له هه‌ولێر، وێلكس كه به‌مه‌به‌ستی ماڵئاوایی‌کردن و كۆتاییهاتنی ئه‌ركه فه‌رمییه‌كانی له عێراق سه‌ردانی نێچیرڤان بارزانی كردبوو، سه‌رۆكی هه‌رێم كار و چالاكییه‌كانی له ڕابردوودا به‌رز نرخاند و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست له ئه‌ركی نوێیدا.
تاوتوێكردنی ڕه‌وشی ئێستای ناوچه‌كه به‌گشتی و دوا پێشهاته‌كانی دۆخی سووریا به‌تایبه‌تی، لایه‌نێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوو.