سلێمانی-اەع
ئەمشەو تەرمی محەمەد عومەر عوسمان بە هەڵواسراوی لە ماڵەكەی خۆیدا دۆزرایەوە،
پۆلیسی سلێمانی راگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی گیانله‌ده‌ستدانی محه‌مه‌د عومه‌ر عوسمان، شاعیری ناسراوی كوردستان "ژه‌نه‌ڕاڵی پایز" بڵاوكرده‌وه كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه (اه‌ع) كه‌وتووه ورایگه‌یاند، "محەمەد عومەر عوسمان له‌ڕێی خۆهه‌ڵواسینه‌وه له‌ماڵه‌كه‌ی خۆی كۆتایی به‌ژیانی خۆیهێناوه".
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاندووه، "ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 2019/10/22، هاوڵاتی محه‌مه‌د عومه‌ر عوسمان ناسراو به ژه‌نه‌ڕاڵی پایز،كۆتایی به‌ژیانی خۆیهێناوه".
لە ڕاگەیاندراوەکەی پۆلیسی سلێمانیدا هاتووە، "پاش ئاگادار كردنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پۆلیس‌و گه‌یشتنی تیمه‌كانی به‌ڵگه‌ی تاوان بۆ شوێنی ڕوداوه‌كه، به‌پێی لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان، ده‌ركه‌وت كه ناوبراو له‌ڕێی خۆهه‌ڵواسینه‌وه له‌ماڵه‌كه‌ی خۆی كۆتایی به‌ژیانی خۆیهێناوه".
لە ئێستاشدا ته‌رمی شاعیر‌و نوسه‌ر محه‌مه‌د عومه‌ر عوسمان گواستراوه‌ته‌وه بۆ پزیشكی دادوه‌ری، به‌مه‌به‌ستی پشكنین‌و ئه‌نجامدانی توێكاریی.
محەمەد عومەر عوسمان، لەساڵی 1957 لە گەڕەکی دەرگەزێنی شاری سلێمانی لە دایکبووە، خوێندی سەرەتایی، ناوەندی و ئامادەیی هەر لە شاری سلێمانی تەواو کردووە هەر لەسەرەتای لاوی دەستی بە کتێب خوێندنەوە کردووە لە ساڵی 1975 دەستی کردووە بەنوسینی شعر و بڵاوکردنەوەی.
محمد عومەر عەسمان کۆی بەرهەمەکانی لە دیوانێکەیدا بە ناوی "لە غوربەتا" بڵاوکردۆتەوە،هەر لەبەر ئەوەی شیعرەکانی تایبەتن بە پایز و خەزان، نازناوی ژەنەراڵی پاییزی لێنراوە.