سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەران ئەندامانی ئەنجومەن رادەسپێرێت بۆ بەدواداچوونی جێبەجێكردنی داواكاری خۆپیشاندەران لە پارێزگاكا

  • 22-10-2019, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ سێشەممە ئەندامانی ئەنجومەنی راسپارد رۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە (23-24 تشرینی یەكەم) لە پارێزگاكانیان ئامادەبن لەگەڵ ئەو لیژنانەی پێكهێنراون لە ئەنجومەنی وەزیران. 

    نوسینگه‌ى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ده‌ستى(اه‌ع)كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند ئه‌م راسپارده‌یه‌ى په‌رله‌مانتاران به‌مه‌به‌ستى دیداری خۆپیشاندەران و بینینی رۆڵی چاودێری لە بەدواداچوونی جێبەجێكردنی داواكاری دانیشتوانی پارێزگا جیاجیاكان.