سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان و ئه‌نجوومه‌نی شورای هه‌رێم كۆدەبنەوە

ناوخۆ
  • 22-10-2019, 00:00
  • +A -A

     

     
    هه‌ولێر-اه‌ع
    ئەمڕۆ ٢٢ی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠١٩د.رێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و هێمن هه‌ورامی جێگری و منی نبی قه‌هوه‌چی سكرتێری په‌رله‌مان، پێشوازییان كرد له‌ وەفدێكی باڵای ئه‌نجوومه‌نی شواری هه‌رێمی كوردستانبه‌سه‌رۆكایه‌تیی دادوه‌ر سه‌ردار یاسین حه‌مه‌ده‌مین سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی شورای هه‌رێم و ئه‌ندامییه‌تی راوێژكارانی ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌.
    له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كه‌به‌ئاماده‌بوونی سه‌رۆك و جێگرو بڕیارده‌رو ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی لیژنه‌ی كاروباری یاسایی په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌چوو، کارو ئەرکی ئەنجوومەنی شورای هه‌رێمی كوردستان گفتوگۆی له‌باره‌وه‌ کراو جەخت لەسه‌ر هەماهەنگیی زیاتری نێوان پەرلەمانی کوردستان و ئەنجوومەنی شوراو پێداچوونه‌وه‌ به‌ پرسه‌ ته‌شریعییه‌كان و نه‌هێشتنی ناكۆكییه‌ یاساییه‌كان کرایەوە.
    هه‌ر له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌ كێشه‌و گرفته‌ یاساییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق كرا به‌وه‌ی كه‌زۆرێك له‌و یاسا كۆنانه‌ی كه‌ له‌ عێراق و هه‌رێمی كوردستان كاریان پێده‌كرێت له‌گه‌ڵ بارودۆخی ئێستا ناگونجێن و پێویستییان به‌هه‌موار كردنه‌وه‌ هه‌یه‌، بۆ ئه‌مه‌ش داوا له‌ ئه‌نجوومه‌نی شورای هه‌رێم كرا كه‌ هه‌ماهه‌نگیی ته‌واویان له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانی كوردستان به‌گشتی و لیژنه‌ی كاروباری یاسایی په‌رله‌مان به‌تایبه‌تی هه‌بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌ یاساییانه‌ له‌كاتی هه‌مواركردنه‌وه‌یاندا.