بەغدا-اەع
ئێرنا سۆڵبێرگ سەرۆک وەزیرانی نەرویج ئەمڕۆ دووشەممە گەیشتە بەغدای پایتەخت
پەیامنێری ئاژانسی ھەواڵی عێراقیە(اەع)ڕایگەیاند"بڕیارە سوڵبێرگ چاوی بەھەرسێ سەرۆکایەتییەکە وچەند بەرپرسێکی دیکە دەکەوێت وگفتوگۆکانی پەیوەست دەبن بەپتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوو وڵات لەگەڵ دواپێشھاتەکانی ناوچەکە".